چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەندكراوێكی سیاسی كورد مەترسی ئێعدام كردنی لەسەرە

محەمەد عەبدوڵاهی، زیندانی سیاسی بۆ جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان رەوانەی قەرەنتینەی زیندان كراوە‌و مەترسی ئەوەی لەسەر بەم زووانە لەسێدارە بدرێت.

بەپێی هەواڵێكی ناوەندی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی كوردستان ئەمرۆ دووشەممە 18ی گەلاوێژ، محەمەد عەبدوڵاهی زیندانی سیاسی كورد لەزیندانی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بۆ قەرەنتینەی ئەو زیندانە گواستراوەتەوە.

محەمەد عەبدوڵاهی رۆژی 4ی خاكەلێوەی 1389 لەناوچەی باخی شایگان لە بەگوللەی هێزەكانی ئیتلاعات برینداركرا‌و پاشان دەستگیر‌و رەوانەی نەخۆشخانەی سوپای پاسداران كرا‌و دواتر بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری ورمێ گواسترایەوە.

ئەم بەندكراوە كوردە تەمەنی 35 ساڵە‌و خەڵكی شاری بۆكانە. محەمەد كە خێزاندارە بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ “كۆمەڵە” لەلایەن لقی یەكی دادگای ئینقلابی رژیم بە ئێعدام مەحكوم كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …