چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سەبارەت بە ئێعدامەكانی ئەم دواییە لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە / هیدایەت قادری

بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردستان ،بزووتنەوەیەکی پێشکەوتن خواز و سێکۆلار بووە.ئایین وەک ئەمری تایبەتی تاک چاوی لێکراوە و خوازیاریی جودایی دین لە سیاسەت و دەوڵەت بووە ،هیچ کاتێکیش پێناسەی ئەم جوڵانەوەیە ئاینیی نە بووە ،بە تایبەتی هەڵوێست،کاریگەریی،رۆشنگەریی و خەباتی کۆمەڵە لەم بوارە و ڕاستگۆ بوون دەرحەق بەم مەسەلەیە و واقعیی بوونی سیاسەتەکانی حاشاهەڵنەگرە.

دروستی سیاسەتی کومەڵە سەبارەت بەئایین و هەڵوێستەکەی لەم بوارەدا لە لایەن نەیارانی بە ئەنقەست بە پێچەوانە باس دەکرا، و بە جێگەی ئاگایی بەخشی بە خەڵک ،هەستی خەڵکی ئایینی و سادە و پاکیان بە دژی کۆمەڵە هەڵدەخراند، و راستی مەسەلەکەیان دەگۆری ، هەر وەک چۆن مەسەلەی بەشداری ژنان و هاتنیان بۆ ناو ریزەکانی کۆمەڵە کە ئەویش بە هەمان شێوە هەوڵدرا بە دژی کۆمەڵە بە کار بهێنرێت.بەڵام دروستی سیاسەتی کۆمەڵە و پێشکەوتنخوازبوون و پێشەنگ بوونی ،زۆری نەخایاند و بە پێی رەوتی بەرەو پێش چوون و گەشە و ئاگایی خەڵک و کۆمەڵگا دەرکەوت کێ راستگۆیانە و پێشکەوتنخوازانە سیاسەتی بۆ ئەم بوارانە بووە و چڵۆن درۆ و بوختان و پەرەپێدانی دواکەوتوویی بوونە بڵقی سەر ئاو ،و دواتر پەرەپێدەرانی دواکەوتوویی ناچار بوون نەک سازش لە گەڵ پێشەکەوتوویی بکەن ،بەڵکو خۆ بە خەباتکاریی ئەم بابەتانەش هەڵخەن !.

مەبەست لەم کورتە نوسینە ئێعدامی چەند کەسێکە،کە بانگەشەی ئەوە دەکرێ بە هۆی ئەوەی سوننی بوون،کۆماری سێدارە ئێعدامی کردوون. بێ گومان ئیعدام لە ژێر هەر ناو و بە هەر هۆکارێک مەحکوومە. ئەگەر بەشێکی ئێعدام کراوانیش دیوەکەی تری کۆماری سێدارە بن . بەڵام کۆماری ئیسلامی لە مێژ ساڵە هەوڵی ئەوە دەدات بزووتنەوەی کورد و مافە ڕەوا سیاسی،ئابووریی،کۆمەڵایەتی ،نەتەوەیی یەکانی و …هتد وەک کێشەیەکی ئایینی نیشان بدات و لە ناوەرۆکی ڕاستەقینە و پێشکەوتن خوازانە بە تاڵی بکات.کێشەی دوو دەوڵەتی تا سەر ئێسقان کۆنە پەرەستی عەرەبستان و ئێران لە ئێستادا دەتوانێ یەکێکی تر لە هۆکارەکانی ئەم کردەوانە و پەرەپێدان بەم دەستەواژەیە بێ.بەڵام کێشە و مڵمڵانێی ئەم دوو دەوڵەتە بۆ هێژمونی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و پەرەپێدان و هەوڵدان بۆ بەرینترکردنی دوو هێلالی شیعی و سوننی هیچ پەیوەندییەکی بە کۆمەڵانی خەڵک و ئێش و مەینەتەکانی ئەوانەوە نییە و بە یەک ڕادە قابیلی مەحکوم کردنن.

هەر جۆرە لێدوان و ڕا دەربڕینێک لە لایەن کەسایەتی و رێکخراوە سیاسییەکان کە بە ڕوونی و ڕاشکاوانە ئەم دوو داعشەی شیعی و سووننی وەک یەک مەحکوم نەکات، دەیانخاتە بەرەی یەکێک لەو دوو کۆنەپەرەستانەوە.کیسە هەڵدوورین بۆ دۆلارە چاو سەوزەکانی عەرەبستان وتموحی ئاوەڕ دانەوەیەک لە لایەن ئەم ماکەی داعشەوە ،نابێ شەرافەت،کەرامەت ، پێشکەوتن و دیفاع لە رۆشنایی و مرۆڤایەتی بخاتە پەراوێزەوە.

مێژوو تۆماری خۆی هەیە ولاپەڕە گەش و ڕەشەکانی بە کەس ناسڕێتەوە.کەواتە لە مڵمڵانێی ئایینی شیعی و سووننی بۆ دەستبەر کردنی بەرژەوەندیی زیاتر و مانەوەی ئەم دوو دەوڵەتە دواکەوتووە، هیچیان و لە ژێر هیچ ناوێک و بە هیچ پاساوێک قابیلی دیفاع نین و ئەویان نوێنەرایەتی داعشی شیعی و ئەوی تریان هی داعشی سووننی دەکات.

بۆیە ئێمە وێرای مەحکوم کردنی ئەم کردەوە دزێو و نا مرۆڤانەیە دەبێ راستی مەسەلەکان بۆ خەڵکی کوردستان باس بکەین و رێگە نەدەین میکروبی بیرۆکەی پەرەپێدانی ئیسلامی سیاسی سووننی سعوودی بە هۆی سووننی بوونی کورد ئەم بزووتنەوە سێکۆلار و پێشکەوتن خوازە ژەهراوی و گڵاو بکات!

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …