چوار شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2024

زیاتر لە 20 زیندانیی كورد‌و سوننە مەزهەب لە ئێران لەسێدارەدران

ئەمرۆ وەزارەتی ئیتلاعات پەیوەندی بە بنەماڵەی 20 زیندانی سوننە مەزهەبەوە كردوە كە بۆ وەرگرتنی تەرمی رۆڵەكانیان سەردانی پزیشكی دادوەریی كەهریزەك بكەن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، نیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە بەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعات پەیوەندییان بە بنەماڵەی زیندانیانی سوننمەزهەب كردوە كە گیراوەكانیان لەسێدارەدران‌و بۆ وەرگرتنی تەرمەكانیان سەردانی پزیشكی دادوەری بكەن.

بەپێی ئەو هەواڵە شەوی رابردوو هێزەكانی ناسراو بە گاردی رەشپۆش لەزیندانی رەجایی شار، هێرشیان كردوەتە سەر ساڵۆنی 10ی ئە‌و زیندانە‌و 36 زیندانیی سوننە مەزهەبیان بە دەست‌و چاوی بەستراوەوە بەرەو شوێنێكی نادیار بردوە.

بە پێی زانیارییەكان بەشێك لەو زیندانیانەی ئەمرۆ لەسێدارەدراون كوردن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …