سێ شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2018
ماڵەوە / کوردستان / سنە.. بەهۆی هەڵەی پزیشكان منداڵێك گیانی لەدەستدا

سنە.. بەهۆی هەڵەی پزیشكان منداڵێك گیانی لەدەستدا

بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە لە منداڵێكی تەمەن 10 ساڵ لە نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتوە، ئێوارەی رۆژی هەینی 8ی گەلاوێژ، منداڵێكی تەمەن 10 ساڵە بەناوی پەرسام، بەهۆی كۆكەوە دەبرێتە بەشی ئۆرژانسی نەخۆشخانەی بێعسەت لەشاری سنە.

پاشان دەرزییەكی (دگزامتازۆن)ی لێدەدەن كە منداڵەكە بەهۆیەوە دەچێتە حاڵەتی كۆما‌و تا نیوەرۆی رۆژی شەممە لەبەشی ئای سی یو چاودێری دەكرێت، بەڵام سەرەڕای هەوڵی پزیشكان “پرسام” گیانی لەدەستدا.

بابەتی هاوپۆل

ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی سەقز بە هۆی تۆپخانەی پادگانی ئەرتەشی ئەو شارەوە

هاووڵاتییانی شاری سەقز، لە مانۆڕەکانی پادگانی ئەرتەش لەم شارەدا ناڕازی بوون و ڕخنەی توندیان گرت.