پێنج شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / كولتوور / سه‌گ / نوسینی: عه‌تا ریازی

سه‌گ / نوسینی: عه‌تا ریازی

پێشوتار:سه‌گ زینده‌وه‌رێكی كه‌ویه‌. له‌ ڕه‌سه‌نی مه‌مكه‌داره‌كان‌ و له‌ له‌قی كه‌ڵپداره‌كانه . ڕه‌گ وڕیشه‌ی سه‌گ هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گۆرگی بۆر.

ئه‌مڕۆدوو جۆر سه‌گ له‌ جهیاندا هه‌یه‌: سه‌گی كه‌وی و سه‌گی كێوی.
سه‌گی كێوی جۆره‌ سه‌گێكه‌ له‌ ئۆسترالیا،‌ له‌ ئه‌سڵا كه‌وی بووه‌ به‌ڵام هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ حاڵه‌تی كێوی و‌ پێ ده‌ڵێن ده‌نگۆ.
سه‌گی كه‌وی به‌ ده‌ها جۆری هه‌یه: لابرادۆر، گۆلدێن، كۆكاپوو، یوركشیر، بۆكسێر، سپیتز،بێاگل،باسێ هووند، تێرنۆڤ، تانجی، سه‌گی كوردی…
سه‌گه‌كان یه‌كێك له‌ یه‌كمین جانه‌وه‌رگه‌لێ بوون كه‌ به‌ ده‌ستی مرۆڤ كه‌وی كراون‌.
به‌ پێ زانستی ژنێتیكی ١٠٠هه‌زارساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌گ له‌ گورگی بۆر جییا بووه‌ته‌و.
كۆنترین ئێسكی ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ ، ئێسكی سه‌گێكه‌ كه‌ له‌ ئه‌شكه‌وتی ،،گۆێی ،،له‌ بێلژیكا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ٣١٧٠٠ساڵ ته‌مه‌نییه‌.
سه‌گ بێگومان ڕۆڵێكی گرینگ و به‌رچاوی له‌ ناو ژیان وچاندی مرۆڤدابووه‌ و هه‌یه‌. ئه‌م ڕۆڵه‌ ئه‌ونده‌ گرینگ بووه‌ ‌ كه‌ مرۆڤ ئه‌م زینده‌وه‌ر ییه‌ به‌ یه‌كێك له‌ خوداكانی خۆی دائه‌نا.
به‌ شێوه‌یكی گشتی له‌ ناو تێكڕای شارستانییه‌كانی كۆنا سه‌گ بۆ مرۆڤ به‌ خوداوه‌ندی مردووه‌كان ئه‌ژمێردرا‌.
بۆ ئازتێكه‌كان، میسرییه‌كان، سێلته‌كان، چینییه‌كان و مه‌سێحییه‌كان … سه‌گ جێگایكی به‌رزو به ‌ڕێزی بووه‌.
ئه‌نووبیس ‌ خوداوه‌ندی مردووه‌كانی میسرییه‌كان سه‌گێك بووه‌.
بۆ چینییه‌كان سه‌گ نێوی یه‌كێك له‌ ساڵه‌ بۆرجییه‌كانیانه‌‌.
ئازتێكه‌كان وایان ده‌زانی كه‌ سه‌گ به‌ شه‌وا نۆبه‌به‌ری خۆر ده‌كا….
سه‌گ له‌ ناو ئایینه‌كانا:
له‌ ناو ئایینی میتراسه‌گ به‌ دوستی مرۆڤ ئه‌ژمێردرا
له‌ ناو ئایینی مه‌سێحیا سه‌گ جانه‌وه‌رێكه‌ كه‌ به‌ دوست وهاوڕێی مرۆڤ ده‌ژمێردرێ.
له‌ ناو ئایینی جووله‌كه‌‌ سه‌ گ جانه‌وه‌رێكه‌ كه‌ ده‌بێ دووری بخه‌یته‌وه‌.
له‌ ناو ئایینی ئیسلاما تێكڕای سه‌گه‌كان جگه‌ له‌ تانجی عه‌ره‌بی هه‌موویان سپڵه‌تن.‌
سه‌گ له‌ناوباوه‌ڕی كورده‌كانا:
بوونی سه‌گ له‌ كورده‌وارییا پێشینه‌یكی زۆر كۆنی هه‌یه‌. له‌ كوردستانا گۆڕستان دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه حه‌فت هه‌زار ساڵ پێش زایینی سه‌گ و مرۆڤیان تێدا نێژراوه‌. به‌پێ كه‌ونارناسان ئه‌مه‌، ئه‌وه‌ ئه‌سه‌لمێنێ كه‌ ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ ڕۆڵێكی گرینگی له‌ ناو باوه‌ڕی ئایینی كورده‌كانی ئه‌وسه‌ده‌مه‌دا كایه‌ كردووه‌.
به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر سه‌گ له‌ كوردستانا هه‌مان ڕۆڵی بووه‌ كه‌ به‌ لای یوونانی و میسرییه‌ كانه‌وه‌ بوویه‌، واته‌ كورده‌كان سه‌گیان به‌ خوداوه‌نی مردووه‌كان ئه‌ژمێردرا.
ئێستاش هه‌ر به‌ شێوه‌یك ئاسه‌واری ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ له‌ ناو وێژه‌ی گه‌لێریدا ماوه‌ته‌وه‌. له‌ ناوفه‌رهه‌نگی كوردا به‌ شێوه ‌یك نێوی سه‌گ و مه‌رگ به‌ یه‌كه‌وه‌ وه‌ها تێكه‌ڵاون كه‌ بۆمان جییا ناكرێته‌وه‌ بۆ نموونه:
-كاتێ كه‌ سگ ده‌لوورنێته‌وه‌ خه‌ڵك ده‌ڵێن كه‌ ئه‌وه‌ خه‌وه‌ری مه‌رگی كه‌سێ به‌ خاوه‌نه‌ كه‌ی ده‌گه‌ینێ.
-پیرێكی نه‌خۆش كه‌ نا‌مرێت وبه‌ سه‌ختی گیانی ده‌رده‌چێ،ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه‌ سه‌گمه‌رگه‌.
یاكوو ئه‌گه‌رپیرێكی نه‌خۆش كه‌ به‌ سه‌ختی گیان ده‌ر بكات ده‌ڵین نامرێ هه‌روه‌كوو سه‌گه‌،حه‌وت گیانی هه‌یه‌.
سه‌گ له‌ ناو فه‌رهه‌نگی ئه‌مڕۆی كوردا:
به‌ بۆنه‌ی ئایینی ئیسلام سه‌گ له‌ ناو فه‌رهه‌نگی كوردا سپڵه‌ته‌.به‌ڵام جییا له‌مه‌ خه‌ڵك هه‌م به‌ چاوێكی ئه‌رێنی و هه‌م به‌ چاوێكی نه‌رێنی توواشای سه‌گ ده‌كا:
خه‌ڵك سه‌گ به‌ جانه‌وه‌رێكی بوێروبه‌ سه‌مبۆڵی وه‌فاداری و خزمه‌ت به‌ خاوه‌نی خۆی ده‌زانێ.
له‌ هه‌مانكاتاخه‌ڵك سه‌گ به‌ جانه‌وه‌رێكی ترسنۆك ده‌زانێ: بۆ ڕاگه‌یاندنی ڕاده‌ی ترسنۆكی كه‌سێ ، ده‌ڵین كه‌ وه‌كوو سه‌گ ده‌ترسێ.
خه‌ڵك ته‌نانه‌ت له‌ نێوی سه‌گ بۆ جوێن كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرێ:
تۆخمه‌ سه‌گ.
سه‌گه:بریتییه‌ له‌ كه‌سێكی فێڵباز!.
سه‌گی هار: بریتییه‌ له‌ كه‌سێكی شه‌ڕ فرۆش.
ده‌ریا به‌ ده‌م سه‌گه‌وه‌ چه‌په‌ڵ ناوێت.
سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئیسلام سه‌باره‌ت به‌ سپڵه‌ت بوونی سه‌گ ودژێتیك
كه‌ له‌ ناو بیروڕای خه‌ڵكا سه‌باره‌ت به‌ سیفه‌تگه‌رێ كه‌ به‌ سه‌گ ده‌درێ‌، ئه‌م جانه‌وه‌ره‌ له‌ زمانی كوردیا جێگایكی به‌رزی هه‌یه‌، به‌ ده‌ها واژه‌ی تایبه‌تی بۆڕاوه‌كردنی سه‌گ ترخان كراوه‌ كه‌ لێره‌دا هێندێكیان ده‌گێڕنینه‌وه‌.

به‌شدار: بریتییه‌ له‌ سه‌گ
تووتك: بێچۆڵه‌ی سه‌گ، سه‌وله‌ی سه‌گ
تووته‌:بێچوڵه‌ی سه‌گ
ته‌ره‌كین:بریتییه‌ له‌ زایین بۆ سه‌گ
تێ به‌ر بوون:هێرشی سه‌گ
تیتك:تووتكه‌سه‌گ
چاڵوێنه‌ك: قولكه‌ی سواخ دراو بۆ تێدا ئاوخواردنه‌وه‌ی سه‌گ
چغه‌: وشه‌یكه‌ بۆ ڕاونیانی سه‌گ
چڵپاندن:ده‌نگی ئاوخواردنه‌وه‌ی سه‌گ وكتك
چه‌كین:گانی سه‌گ(سه‌گه‌كه‌ ئه‌چه‌كنێ)
حه‌په‌: وه‌رینی سه‌گ
حه‌په‌ حه‌پ:حه‌په‌
حه‌له‌له‌: وشه‌ بۆ هان دانی سه‌گ
ده‌ڵ: مێوینه‌ی سه‌گ
ده‌ڵه‌به‌با: مێوینه‌ی سه‌گی به‌ با هاتوو
ده‌ڵه‌سه‌:سه‌گی مێ
ساق: ته‌په‌ گووی سه‌گ
سپڵۆ: سه‌گ
سگین:گانی سه‌گ
سنوو:باڵخ بوونی سه‌گ كه‌ پاش ساڵه‌وه‌خته‌كه‌
سۆك: ده‌نگی سه‌گ له‌ تاو كردنی دێڵه‌دا
سۆكه‌:ده‌نگی سه‌گی سه‌ر دێڵه‌ به‌با
سۆكه‌سۆك:قروسكه‌ی سه‌گ بۆ تاو كردنی دێڵ
سه‌گ: به‌شدار،سپڵۆ،،سه‌،گه‌ماڵ،كسۆك،كۆچك
سه‌گانه‌:فێڵبازی
سه‌گ به‌حه‌سار: بریتییه‌ له‌ هێنان وبردنی بێ فایده‌
سه‌گ پسێنكه‌ بریتییه‌ كه‌ كه‌ورێشكی به‌هارزێ له‌ پاییزا
سه‌گده‌ست: چاره‌وایك كه‌ له‌ كاتی ڕویشتنا ئه‌ژنووه‌كانی له‌ یه‌ك ده‌ده‌ن
سه‌گڕه‌و: حه‌په‌ی سه‌گ
سه‌گڕه‌وین
سه‌گڕه‌وێن : كه‌سێ كه‌ سه‌گ لێ ده‌ترسێ
سه‌گسار:بێچم ناشیرین
سه‌گڵاو:جوێنێكه‌
سه‌گڵاوی: ره‌گه‌زێ له‌ ئه‌سپه‌
سه‌گمان: ئامانج، نیشانه‌ی تیره‌نازی
سه‌گمه‌رگ:كه‌سێ له‌ مردنه‌وه‌ نامرێ
سه‌گمه‌رگی: ده‌ردوڕه‌نجی زۆر له‌ ژیان
‌سه‌گوان :تیره‌نازی زاناو زه‌به‌رده‌ست
سه‌گوه‌ن: نێوی هۆزێكی كوردییه‌
سه‌گه‌: فێڵبازسه‌گه‌سه‌گ: خۆ گێل كردن و خۆ به‌سته‌زمان نیشاندان
سه‌گ ناس: سه‌گ ناز، نه‌خوشینێكی كه‌ سه‌گ ده‌كوژێ
سه‌گی پێ سووتیاو: بریتییه‌ له‌ ماڵانگه‌ڕی
سه‌گی هار: نه‌خوشینی هاری، بریتییه‌ له‌ مرۆڤی شه‌ڕ فرۆش
سه‌گی دۆڕ: سه‌گێكی وریا
سه‌وڵه‌ی سه‌گ: خوارده‌مه‌نیكێكه‌ كه‌ به‌ ئارد بۆ سه‌گی دروست ده‌كه‌ن
فته‌فت:فنه‌فن، بۆن كردنی سه‌گ به‌ سه‌ر ئه ردا
فنه‌فن:فته‌فت
قورسكه‌:زیقه‌ی سه‌گ له‌ ئێش پێ گه‌یشتن
قورسكه‌قورسك:زیقه‌زیقی سه‌گ له‌ ئێش
قورسكان:زیقاندنی سه‌گ له‌ ئێشا
قه‌مچ: تاژی دووڕه‌گه‌
كس: كس كس، وشه‌یكه‌ بۆ هاندانی سه‌گ
كسۆك: سه‌گ ، تووته‌سه‌گ
كودی: بێچوڵه‌ی سه‌گ و به‌راز
كه‌ڵپ: دیانه‌تیژه‌كانی سه‌گ، چوواردانه‌ن.قه‌ڵوه‌
كۆچك:سه‌گ
گڵاو:جه‌ ده‌می سه‌گ و به‌راز
گوچیله‌ : بێچوله‌ی سه‌گ
گه‌ماڵ:سه‌گی نێر،قه‌په‌گۆڵ،گۆڵه‌سه‌گ
له‌ با چوونه‌وه‌:دێڵه‌ سه‌گی واز له‌ گان خوازی هێناو
وه‌ك سه‌گ ئه‌ترسێ. مه‌ته‌لێكه‌
لوور: حه‌په‌ی درێژی سه‌گ و گو‌رگ و چه‌قه‌ڵ، خه‌وه‌ر مه‌رگ دێنێ
وڕه‌و: ڕانی گورگ و به‌راز
وه‌ڕین: ده‌نگی سه‌گ
هه‌وشار:په‌سنی سه‌گی زۆر باش(سه‌گێكی هه‌وشاره‌)‌
دیارییه‌كانی سه‌گی كوردی:
سه‌گی كوردی سه‌گێكی زل وبه‌ هێزه‌ كه‌ زۆرتر شووانه‌كان بۆ نۆبه‌به‌ری ڕانه‌كانیان كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن.
كێشه‌ی گۆڵه‌كانیان‌ ٥٠ تا ٨٠ كیلووه‌،ده‌ڵه‌كانیان ٤٥ تا٦٥ كیلوون. به‌رزایی گۆڵه‌كانیان ٧٥ تا ٩٠ سانتیمیتره‌ وده‌ڵه‌كانی ٧٠ تا ٨٥سانتیمیترن.
ئه‌م سه‌گه‌ فره‌تر له‌ ناوچه‌كانی مه‌هاباد،سه‌قز، پژده‌ره‌ و پیرانشارا ده‌یبینین.

سه‌رچاوه‌:ویكیپێدیا، هه‌نبانه‌ بۆرینه‌

بابەتی هاوپۆل

سنە.. رێگریی لە بەڕێوەچوونی كۆنسێرتی یەڵدا عەباسی دەكرێت

بڕیاربوو كچە هونەرمەندی كورد كە لەكوردانی پارێزگای خوراسان لە شاری سنە كۆنسێرتێك ساز بكات كە …