چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

گرینگیی ژیۆپۆلیتیکی خوێنی پێشمەرگەکانی دێمۆکرات / حوسێن کوردنەژاد

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین ڕۆڵەی پێشمەرگەی دێمۆکرات لە رۆژهەڵاتی وڵاتدا شەهید بوون.

کەسانێک گوتیان ئەو رۆڵانە خۆێنیان بەفیڕۆ چوو، کەسانێک گوتیان کوا ئێستا کاتی شەڕە؟ کەسانێک گوتیان بە فیتی بێگانە و دەوڵەتانی تر ئەم کارە کراوە، کەسانێک گوتیان خۆ کورد ناتوانێ دەوڵەتی تاران بە شەڕ بڕووخێنێت و، کەسانێکی زۆر هیوا و ئۆمێدیان بۆ گەڕایەوە کە دەورێکی تر لە خەبات لە رۆژهەڵاتی وڵاتدا سەرهەڵدەداتەوە.

 

ئەوەی ڕووی دا لە چەندین ڕووەوە جێی سه‌رنجی جیددییە.

1- رۆژهەڵات دەنگی خۆی بەرز کردەوە و خستییە پاڵ ئەو ڕەوتە کە ڕەوتی هاشاهەڵنەگری گۆڕانە لە ناوچەدا.

2- ڕۆژهەڵات بە کردەیی ئەوەی دەرخست کە قووڵاییی ستراتێژیکی باشوور و باکوور و رۆژئاوایە و، زیندووە و خاوەن توانایه‌كی گەورەیە لە رزگاریی نەتەوەی کورددا.

3- شکاندنی دیواری تاریکی و زوڵم و بێدەنگی، ئەرکی ئەم جۆرە ڕۆڵانەیە، دەورێک کە دەگێڕن دەوری مێژووییە.

4- کاردانەوەکانی دژبەران وه‌ڵامی زۆرێک لە پرسەکانی دایەوە و، بێسوودیی هەڕەشەکانی دوژمن جارێکی تر وەبیر دۆست و دوژمنی هێنایەوە کە دنیای کورد له‌ ئێستادا، دنیای جاران نییە.

5- پەیامێک بوو بۆ کۆڵبەران کە بە بێدەنگی ناکوژرێن و کەس هەیە لە سەریان وەجواب بێتەوە.

6- پەیامێک بوو بۆ ئەوانەی لە سێدارە دەدرێن کە بێکەس نین و کەس هەیە لە سەریان وەجواب بێتەوە.

7- گشت ئەم کار و کاردانەوانە دەریخست، کە سیاسەتی کوردی بۆ سەرکەوتووبوون دەبێ یاسای کار و یاریی سیاسی بۆ رزگاری لەسەرڕا دابڕێژێتەوە.

ڕووخاندنی حکوومه‌ت لە تاران ئەرکی کورد نییە، داوای مافی بریاری چارەنووس بە رێگای چۆڵکردنی کوردستان لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە و ڕەخساندنی فرسەت بۆ کورد تاکوو بتوانێ بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، ئامانجی ئەمڕۆیی سیاسەتە و دەبێ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرجەستەتری بکەینەوە.

سەرکردایەتیی باشوور ڕایدەگەێنێت کە هەڕه‌شە لە هیچ لایەک قه‌بووڵ ناکرێ و خوازیارە کە پێوەندیی دروست لە سەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکاندا دابمەزرێنێت، ئەم ڕاستییەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە، لە ڕووی ئیدارەی كاروباری ڕۆژهەڵاتەوە سەرکردایەتیی باشوور بەرپرس نییە و، بەرپرسیارەتیی ئیدارەی وڵات سنووردارە بە باشووری کوردستان، بەڵام نایەتە ئەم واتایە کە بێ تەفاوتە بە نیسبەت چارەنووسی گەلی خۆی لە رۆژهەڵاتدا و وەک قووڵاییی ستراتێژیکی نەتەوەیی خۆی نابینێت، بۆیەشە بەردەوام لایەنگری چارەسەری ئاشتیانەیە.

رۆژهەڵاتیش لایەنگری چارەسەری ئاشتیانەیە، با هێزە داگیرکەرەکان لە کوردستان بچنە دەرەوە، با رێفراندۆم بکرێ، با کورد بریار لە چارەنووسی خۆی بدات ئەوجا زەمینە بۆ ژیانی ئاشتیانە فەراهەم دەبێت و وەک برا و جیران پێکەوە دەژین. ئێمە هەموو شتی باشی ئەو دنیایەی بۆ میللەتانی جیران بە ڕەوا دەزانین، بەڵام گرفت ئەوەیە کە بەرانبەرەکانمان یەک نوسخەیان بۆ ئێمە هەیە، ئەویش کۆیلەیی کوردە و ئێمەش ئەوە قه‌بووڵ ناکەین.

تا دەگەینە ئەو بارودۆخە کە هەموو لایەکمان ددان بە یەکتردا دەنێین، تەنیا خاڵی سەرەکیی سیاسەتی کورد دەبێ بریتی بێت لە بەهێزکردنی خۆی لەسەر خاکی خۆیدا و لە گشت مەیدانی تری ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و، دامەزراندنی سوپای نەتەوەیی پێشمەرگە.

چەند رۆژ پێش ئێستا گوێمان لەو پەیامە بوو، ئێمە لە ناوچەیەکدا دەژین کە ئەگەر بەهێز نەبین دەمانخۆن، با ئەم پەیامەمان هەر لە بیردا بمێنێته‌وه‌.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …