موجاهیدین سەبارەت بە دەنگۆی مردنی مەسعود رەجەوی روونكردنەوە دەدات

وتەبێژی سازمانی موجاهیدین وتەكانی رۆژی شەممەی توركی فەیسەڵ، شاهزادەی سعودی لەكۆبوونەوەی پاریس بە هەڵە تێگەیشتن ناولێدەبات.

رۆژی شەممە، توركی فەیسەڵ سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگری عەرەبستان لە كۆبوونەوەی گروپی “شۆرای میللی موقاوەمت” لە پاریس چەند وتەیەكی پێشكەش كرد‌و لەقسەكانیدا مەسعودی رەجەوی بەناوی (مرحوم) “كۆچكردوو” ناولێبرد.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەم وتانە‌و دەنگدانەوەی لە میدیاكان، شاهین قوبادی، وتەبێژی رێكخراوی موجاهیدین رایگەیاند وتەكانی توركی فەیسەڵ لەسەر مەسعود رەجەوی هەڵەتێگەیشتن بووە.

مەسعود رەجەوی، سەرۆكی رێكخراوی موجاهیدینی خەلق ماوەی ساڵانێكە لە میدیاكان‌و شوێنە گشتییەكانی ئاشكرا نابێت ئەمەش هەواڵی مردنی ناوبراو بەهێزتر دەكات.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …