سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

حیزبی دیموكرات راپۆرتێكی كاناڵی (KNN) رەتدەكاتەوە

دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە هەولێر راپۆرتێكی کاناڵی ڕاگەیاندنی KNN ڕەت دەکاتەوە‌و بە چەواشەكاری ناوی لێدەبات.

لە روونكردنەوەیەكی دەفتەری پەیوەندییەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێراندا هاتووە:

لە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕاپۆرتێک لە ماڵپەر و کاناڵی تەلەڤزیۆنی (KNN) یڵاو کرایەوە کە تێیدا بە ئاماژە بە سەرچاوەی “ماڵپەری دەنگی کوردستان” لە زمانی”محەممەد ساڵح قادری” نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر، قسەی دوور لە ڕاستی و ئامانجداری لەژێر ناوی “دوو پرۆژه‌ی‌ سعوودیه‌ و قه‌ته‌ر له‌ دژی ‌كورد ئاشكرا ده‌بن” بڵاو بووەتەوە.

ئێمە بە ناوی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر، ڕادەگەیەنین کە لێدوانێکی لەم چەشنە کە سەلمێنەری ئەو ناوەرۆکە بێ، لە لایەن ئێمەوە نەبووە و بۆیە ڕادەگەیەنین کە سەرتاپای ئەو ڕاپۆرتە کە پەیوەندی بە ئێمە بووبێت دوورە لە ڕاستی و ڕەتی دەکەینەوە.

بنەما و پرەنسیپی سەرەکیی هەر ڕاگەیاندنێکی بەرپرسیار و دەروەست، گەیاندنی زانیاری دروست و دوور لە چەواشەکارییە بۆ ڕای گشتی. لە کاتێکدا کە ڕاپۆرتی KNN بە هەر مەبەستێکی سیاسی و ئامانجدار دارێژڕابێت، دوورە لە ڕاستییەوە و وەک چەواشەکاری،خەوشدارکردن و پرسیار خستنەسەر خەباتی ڕەوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم ساتە هەستیارەدا هەژمار دەکرێت.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پێوەندییەكانی هەولێر
محەممەد ساڵح قادری

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …