دوو شه‌ممه‌ 27 ئازار 2023

ڤیدیۆ.. هێرشی موشەكیی بۆ سەر كەمپی موجاهیدین

شەوی رابردوو زیاتر لە كەمپی لیبرتی لەنزیك فرۆكەخانەی بەغدا كە ئەندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران تێیدا نیشتەجێن موشەك باران كرا.

بەوتەی سەرچاوەیەك لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزە عێراقییەكان زیاتر لە 20 موشەك نراوە بە كەمپی موجاهیدینەوە.

هاوكات ئاژانسی رۆیترز، لەزاری شەهریار كیا، وتەبێژی رێكخراوی موجاهیدین رایگەیاند: لەو هێرشەدا زیاتر لە 50 گوللەی خومپارە نراوە بە كەمپەكە‌و ژمارەیەك لە دانیشتوانی كەمپەكە برینداربوون، بەڵام كەس نەكوژراوە.

موجاهیدین رایگەیاند میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە رژیمی ئیسلامی ئێران ئەو هێرشەیان ئەنجام داوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …