شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / رژیمی ئێران: هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان ناکەین

رژیمی ئێران: هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان ناکەین

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە هەڕەشەكانی ئێران لەگەڵ كۆنسوگەری ئەو وڵاتە لە سلێمانی‌و هەولێر بووەوە.

دوای کۆبوونەوەی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو کونسوڵگەری گشتی کۆماری ئیسلامی ئیران لە هەولێر و سلێمانی، جێگری کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: وڵاتەکەیان بە هیچ شێوەیەک نابێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

دەقی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە :

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەریمی کوردستان ناڕەزایی و نیگەرانییەکانی هەرێمی کوردستانی بە کۆماری ئیسلامی گەیاند، کۆماری هەروا گووتی پەیامی ئیمە پەیامی تارانە و کۆماری ئیسلامی ئیران هەرێمی کوردستان بە دۆستی خۆی دەزانێت و دڵنیابن پەیامی حکومەتی هەرێم و نیگەرانیەکانی ئێوە دەگەیەنینە گەورە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران

ئەمڕۆ یەک شەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت لە دانیشتنێکدا لەگەڵ هەردوو کونسوڵگەری گشتی کۆماری ئیسلامی ئیران لە هەولێر و سلێمانی بە فەرمی ناڕەزایی و نیگەرانیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە کۆماری ئیسلامی ئیران سەبارەت بە لێدوانەکانی ڕۆژی هەینی 1  تەمموزی  2016  کە لەلایەن سەردار حسین سەلامی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئیران کە هەڕەشەی وێرانکردنی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستانی کردبوو.

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەڕەشەو هێرشی سەربازی بە هیچ شێوەیەک ناتوانێ کێشەکان چارەسەربکات و لە سۆنگەی بڕوا بوونمان بە ڕێگەچارەی ئاشتی و دیپلۆماسی و پابەندبوونمان بە یاسا نێودەوڵەتیەکان لیژنەیەکی هاوبەشمان پێکهێنا بۆ چاسەرکردنی گرفتەکە. بەڵام بە داخەوە تەنها دوو رۆژ دوای کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئیران جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئیران هەڕەشەی وێرانکردنی هەرێمی کوردستانی کرد. ئێمە بە توندی ئەو هەڕەشەیە ڕەت دەکەینەوەو بە هەڵوێستێکی نەگونجاوی دەبینین و دژی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئیرانە.

فەلاح مستەفا گووتی ئەمە پێچەوانەی بنەمای ئەو گفتوگۆیانەیە کە لە ڕابردوو و ئێستادا هەبووە دەربارەی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و ئەم هەڕەشانە بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە پەیوەندیەکان ناکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی باوەڕبوون و پابەندبوون  بە یاسا نێودەوڵەتیەکان و بنەمای دراوسێیەتی باش و پەیوەندی درێژخایەن بەردەوام هەوڵیداوە کە فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بێت لە ناوچەکەدا و نەیویستووە و ڕێگەش نادات خاکی هەرێم دژ بە ووڵاتانی دراوسێ بە کاربهێنرێت ئەمەش لە بەرژەوەندی ووڵاتانی دراوسێ و هەرێمی کوردستان بووە. بۆیە بەهیچ شێوەیەک زمانی هەڕەشە قەبوڵ ناکەین. بەرێزیان گووتی داوا لە کۆماری ئیسلامی ئیران دەکەین کە خاکی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان نەکاتە ئامانجی هیچ هەڕەشە و هێرشێک.

جێگری کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند کە وڵاتەکەیان بە هیچ شێوەیەک نابێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و گووتی ئەم لێدوانە لێکدانەوەی جیای بۆ کراوە. ئێمە خوازیاری ئاشتی و سەقامگیرین بۆ هەرێمی کوردستان و سنووری ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان نزیکەی ٤٠٠ کم درێژە.

لە درێژەی قسەکانیدا گووتی سەبارەت بەم لێدوانەش دڵنیاتان دەکەینەوە کە مەبەستی هەرێمی کوردستان نەبووە، بەڵکو ئیمە هێرش دەکەینە سەر هەر خاڵێک کە ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران. کە ئەمەش مافی سروشتی خۆمانە.

هەروا گووتی پەیامی ئیمە پەیامی تارانە و کۆماری ئیسلامی ئیران هەرێمی کوردستان بە دۆستی خۆی دەزانێت و دڵنیابن پەیامی حکومەتی هەرێم و نیگەرانیەکانی ئێوە دەگەیەنینە گەورە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

هەردوولا کۆک بوون کە دەکرێ لە رێگەی لیژنەی هاوبەش و بە دیالۆگ گرفتەکان چاسەر بکرێن. لە کۆتاییدا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت وێنەیەکی لە دەقی بەیاننامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە لێدوانەکانی سەردار حوسێن سەلامی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئیران رادەستی هەردوو کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و سلێمانی کرد.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …