دوو شه‌ممه‌ 18 شوبات 2019
ماڵەوە / ئێران / پاش دوو مانگ مانگرتن لەخواردن جەعفەر عەزیمزادە ئازاد كرا

پاش دوو مانگ مانگرتن لەخواردن جەعفەر عەزیمزادە ئازاد كرا

جەعفەر عەزیمزادە، سەرۆكی یەكێتی ئازادی كرێكارانی ئێران پاش دوومانگ مانگرتن لەخواردن، پاش ئەوەی بەڵینی پێدراوە پێداچونەوە بە دۆسیەكەیدا دەكرێت، لەزیندان ئازاد كرا.

یەكێتی ئازادی كرێكارانی ئێران بە بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە رایگەیاند كە جەعفەر عەزیمزادە كۆتایی بە مانگرتنی خۆی هێنا.

لە رۆژانی رابردوو چەندین كەسایەتی‌و رێكخراوی مافی مرۆڤ‌و هەڵسوڕاوانی كرێكاریی نیگەرانی خۆیان لە درێژە كێشانی مانگرتنی عەزیمزادە راگەیاندبوو.
جەعفەر عەزیمزادە یەكێك لەو كەسانە بوو كە دەستی لەئامادەكردنی تۆمارێكی 40 هەزار كەسی كرێكاران بۆ زیادكردنی حەقدەستەكانیان بوو، ناوبراو بە تۆمەتی هەوڵدانی دژی ئەمنیەتی رژیم، نانەوەی ئاژاوە‌و پرۆپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی بە شەش ساڵ زیندان مەحكوم كرابوو.

بابەتی هاوپۆل

سادق لاریجانی: ئێمە لە ئێران زیندانی سیاسیمان نییە

سادق لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئێران وێرای ڕەخنە لەو کەسانەی کە داوای ئازاد کردنی …