شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / وەفدە باڵاكەی ئێران سەردانی سلێمانییان كرد

وەفدە باڵاكەی ئێران سەردانی سلێمانییان كرد

دوێنێ پێنجشەممە وەفدێكی باڵای رژیمی ئێران لە شاری سلێمانی لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوە.

بەپێی میدیاكانی یەكێتی، لەو دیدارەدا كە عەدنان مینە ئەندام سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی بەشدار بوو، باس لە دوا پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە بەگشتی و سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرا.

لەوبارەیەوە د.بەرهەم نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بەڕوداوەكانی ئەم دواییەو بۆردومانی سنورەكانی هەرێمی كوردستان و زیانگەیاندن بەهاووڵاتیانی ئەو ناوچانە .

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا هەردوولا دووپاتیانكردەوە كە پێویستە پەیوەندییە دێرین و مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بپارێزرێن و رێگری بكرێت لە دووبارە بوونەوەی ئـەوجۆرە رووداوانەو بواری بەرپابوونی گرژی و نائارامی لە ناوچەكە نەدرێت .

سەردانی وەفدی باڵای رژیمی ئێران لەپاش كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەفدێكی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی نێچیروان بارزانی دێت كە جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە رێگە نادەن هیچ لایەنێك پەیوەندییەكانیان تێك بدات.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …