هه‌ینی 8 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران بۆ هێرشكردنەسەر بارەگاكانی دیموكرات لەكۆیە ئامادەكاریی كردوە

بەرپرسێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان ئاشكرادەكات رژیمی ئێران ئامادەكاریی تەواوی كردوە تا بە چەكی قورس هێرش بكاتەسەر بارەگاكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.

بەرپرسەكەی حدك كە ناوی ئاشكرا نەكردوە بە ماڵپەڕی باسنیوزی وتووە: ”لە هەرێمی کوردستانیش ئاگاداریی تەواو هەیە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەی باش ئاگا لێیە و هەر یەکێتی نەخۆشخانەکانی کۆیەی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەری هێرش بۆ سەر کۆیە هەیە و ئامادەکاری بکەن“. جەختیشی لەوە کردەوە کە تەنانەت ئامادەکاری بۆ ڕاگواستنی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کۆیەوە بۆ شوێنێکی سەلامەتتر لە حاڵەتی هێرشەکەدا، کراوە.

ئەو بەرپرسەی حزبی دیموکراتیی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان شەوان دەبینن، گڵۆپەکانی کێڵگەی نەوتیی (شیواشۆک) دەکوژێندرێنەوە، تاوەکوو: ”ئێمە نەبینین کە چۆن ئامێر و کەرەستە گرانبەهاکانی شیواشۆک لە ترسی ئەو هێرشە لە ناوچەکە دوور دەخرێتەوە“.

لە باشووری ڕۆژئاوای شاری کۆیە، بنکە و بارەگاکانی هەردوو باڵەکەی حزبی دیموکرات و هەزاران ماڵی کوردانی ڕۆژهەڵاتی تێدایە کە لە سێ کەمپی (زەوییە سپی، ئەمیرییە و ئازادی) دابەش کراون و هەزاران ژن و منداڵیان تێدایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …