هەرێمی كوردستان ‌و ئێران: ناهێڵین درز بخرێتە پەیوەندییەكانمانەوە

وەفدێكی باڵای رژیمی ئێران سەردانی هەولێر دەكات‌و لەگەڵ نێچرڤان بازانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم‌و وەفدێكی حكومەت كۆدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی رەسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە 29/6) نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەفدێكی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و باسیان لە دوا پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە بەگشتی و سنورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، بەتایبەتی كردوە.

لەوبارەیەشەوە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان نیگەرانیی خۆی بەرامبەر كۆی رووداوەكانی ئەم دواییە بەتایبەتی بۆردومانی سنورەكانی هەرێمی كوردستان و زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە دەربڕیوە، كە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆریان زیانیان بەركەوتوە و شوێن و جێگەی خۆیان جێهێشتوە.

هەردوولاش جەختیان لەوە كردۆتەوە كە پێویستە پەیوەندییە دێرین و مێژوییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران بپارێزرێن و رێگری لەهەر هەوڵێكی دروستكردنی ئاستەنگ لەو پەیوەندیانەدا بكرێت.

هەروەها دوپاتیشیانكردۆتەوە پێویستە ئەو دیدارانە بەردەوامییان هەبێت بۆئەوەی بتوانرێت لە داهاتوودا رێگری لەو جۆرە روداوانە بكرێت و رێگە نەدرێت هیچ درزێك لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێراندا دروست بكرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …