دوو شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / بەهۆی تۆپبارانی رژیمەوە پێنج هاوڵاتی بریندار بوون

بەهۆی تۆپبارانی رژیمەوە پێنج هاوڵاتی بریندار بوون

لە بیانی ئەمڕۆوە تۆپخانەکانی رژیمی ئێران بۆردومانی ناوچەکانی سیدەکان لەباشوری كوردستان دەکەن كە بەهۆیەوە پێنج كەسی خەڵكی ناوچەكە بریندار بوون.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا د. کەنعان کانەبی، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە 2 منداڵ و ژن و پیاوێک بە هۆی ئەو تۆپبارانەوە برینداربوون، بەڵام برینەکانیان مەترسیدارنییە.
هەر بە هۆی ئەو تۆپبارانەی بەردەوامی ناوچەكان سیدەكان پانتایەکی فراوان لەناوچەکە ئاگری تێبەربووە.

لەپاش توندبوونەوەی شەڕی پێشمەرگەكانی دیموكرات لەگەڵ هێزەكانی جاش‌و پاسدار، رژیمی ئێران بەخەستی دەستی بە تۆپبارانی سنورەكان‌و ناوچە سنورییەكانی باشوری كوردستان كردوە.

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.