چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

هەڵسوڕاوانی كرێكاریی مەریوان خوازیاری ئازادی جەعفەر عەزیمزادە بوون

ژمارەیەك لە هەڵسوڕوانی كرێكاری شاری مەریوان رۆژی چوارشەممە لەنزیك دەریاچەی زرێوار بەهەڵگرتنی پلاكارد‌و دروشم خوازیاری ئازادی جەعفەر عەزیمزادە، هەڵسوڕاوی كرێكاریی‌و سەرجەم زیندانیان سیاسی بوون.

كۆبوونەوەكە بە سرودی ئەنترناسیۆناڵ‌و خولەكێك بێدەنگی بۆ یادی گیانبەختكردوانی رێگەی ئازادی‌و سوسیالیزم دەستی پێكرد.

پاشان بەیاننامەیەك بۆ پتشوانی لە داواكارییەكانی جەعفەر عەزیمزادە خوێندرایەوە.

لە درێژەی رێوڕەسمەكەدا بەشداربووان قسەوباسێكیان لەسەر بارودۆخی ئێستای بزوتنەوەی كرێكاریی لەئێران‌و بەرەبەستەكانی بەردەم پێكهێنانی سەندیكا كرێكاریەكان كردەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …