چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

ئێران: سعودیە لە رێگەی هەولێرەوە چەند گروپی “تیرۆریستی” رەوانەی ئێران كردوە

سەرۆكی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژوەندییەكانی ئێران سعودیە بەوە تۆمەتبار دەكات كە لەرێگەی هەولێرەوە چەند گروپی “تیرۆریستی” بۆ كاری تەقینەوە رەوانەی ئێران كردوە.

موحسین رەزایی كە فەرماندەی پێشووی سوپا پاسدارانە، لەشاری خوڕەم ئابادی ئێران رایگەیاند: “لەئێستادا سعودیە كۆنسوڵگەری خۆی لە هەولێری عێراق كردوەتەوە‌و چەندین گروپی تیرۆریستییان بۆ كاری تەقیەوە رەوانەی ئێران كردوە، بەڵام سەرجەم ئەندامانی ئەو گروپە بەوتەی ئەو تیرۆریستییە دەستگیركراون”.

رەزایی داواش دەكات وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڵگەنامەكانی ئەو گروپە بڵاوبكاتەوە تا بەوتەی ئەو “لانیكەم وڵاتانی ئیسلامی بزانن كە سعودیە لەناوچەكە ئاژاوەگێڕی دەكات‌و كاری تیرۆریستی ئەنجام دەدات”.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی “مێهر”ی ئێرانی، موحسێن ڕه‌زایی له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ ئینستاگرام روو له‌ سعودیە نووسی: له‌ حاڵێکدا که‌ ئێوه‌ ڕێگای ماڵی خوداتان له‌ حاجیانی ئێرانی گرتووه‌ دوو گرووپی تیرۆریستیان به‌ فه‌رمانده‌یی کۆنسوڵگه‌رییه‌که‌تان له‌ هه‌ولێره‌وه‌ نارده‌ کوردستانی ئێران که‌ هه‌مووشیان کوژران.

ئه‌وه‌شی وتووه‌ که‌ ئێوه‌ پشتیوانیتان له‌ تیرۆریستانی ناو فه‌لوجه‌ی عێراق کرد به‌ڵام به‌ کوێری چاوی ته‌کفیرییه‌کان فه‌لوجه‌ ئازاد کرا.

ئه‌وه‌ش ده‌نووسێت که‌ وه‌رن سه‌یری شكسته‌كانتان بكه‌ن له‌ یه‌مه‌ن،عێراق و سوریا و ده‌ست له‌ كوشتنی منداڵان و موسوڵمانان هه‌ڵگرن.

وتەكانی موحسین رەزایی لەكاتێدایە كە هەفتەی رابردوو لەنزیك شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان شەڕ لەنێوان هێزەكانی سوپای پاسداران ‌و پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران روویدا كە لەو شەڕەدا ژمارەیەك پاسدار‌و جاش كوژران‌و 6 پێشمەرگەی دیموكراتیش شەهید بوون.

لەپاش سەربڕینی ئاخوندێكی شیعە لەسعودیە بەناوی شێخ نەمەر، بەدوای ئەوەش هێرش بۆ سەر كۆنسوڵگەرییەكانی سعودیە لە تاران‌و مەشهەد، پەیوەندییەكانی تاران‌و ریاز تێكچووە‌و هەر دوو لا یەكتر بەوە تۆمەتبار دەكەن دەست لەكاروباری وڵاتەكانیان وەردەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …