سێ شه‌ممه‌ 22 ئایار 2018
ماڵەوە / بابەتەکان / ورمێ: دوو کچ کوژران

ورمێ: دوو کچ کوژران

بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای ورمێ ئێوارەی دوێنێ شەممە رێکەوتی 18/6/2016، لە شاری “خۆی” باوکێک بە چەکی ڕاو لە ناوەراستی شار و لە شەقامی (وەلیعەسر) کچەکەی کە قوتابی زانکۆی پەرەستاری بووە، کوشتووە.

 

دوای ئەوە ئەو کچە لەلایەن باوکیەوە تەقەی لێدەکرێت و بریندار دەبێت، هاووڵاتیان دەیانەوێ یارمەتی بدەن کە لەلایەن باوکیەوە هەرەشەی کوشتن لە هاوڵاتیان دەکرێت و دواتر کچەکە هەر لەوێ گیانی لە دەست دەدات.

ھاوکات ھەر لەو شارە پیاوێک بە فیشەک خوشکەزاکەی خۆی بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و گومانەوە دەکوژێت.
بە پێی زانیاریەکان”تا ئێستا ھۆکاری کوشتنی ئەو دوو کچە ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام بە پێی هەواڵەکان، دەرکەوتووە کە بە هۆکاری کێشەی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییان ئەو دوو کچە کوژراون.

بابەتی هاوپۆل

ئێران.. لەهەر سێ خولەك “تەڵاق”ێك تۆمار دەكرێت

ساڵی 1396 لە ئێران زۆرترین ئاماری تەڵاق‌و جیابوونەوەی هاوسەرەكان تۆمار كراوە‌و بە پێی ئەو ئامارە …