پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

حیزبی دیموکرات هەواڵی شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەکی ڕاگەیاند

ئەنجومەنی سەربازیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا هەواڵی شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەکی لە شەڕ وتێکهەڵچوونی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای پاسداران لە شاری شنۆ بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا هاتووە؛ “لە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی دەستەیەک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکی سیاسی و تەشکیلاتی لە ناوچەی شنۆ بوون، بۆ پشوودان ڕوو دەکەنە گوندەکانی قەرەسەقەڵ و سەرگیز کە دەکەونە بەر پەلاماری هێزەکانی ڕێژیم و ناچار بە بەرگری لە خۆیان دەبن و لە ئاکامدا شەڕ و تێکهەڵچوونێکی قورس و خوێناوی ڕوو دەدا کە بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێری خایاند. لەو تێکهەڵچوونەدا چەند پێشمەرگە پاش شەڕێکی قارەمانانە شەهید بوون و بە دەیان کەس لە فەرماندە و جاش و پاسداری ڕێژیم کوژران و بریندار بوون . هێزەکانی ڕێژیم بە دڕندانەترین شێوە کەوتنە وێرانکردنی ماڵ و موڵکی خەڵک لە گوندی قەرەسەقەڵ و زیانێکی زۆریان بە موڵک و ماڵی خەڵک گەیاند”.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە؛ ” سەرەڕای شەهیدبوونی چەند پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگەی حیزب لە هەلسووڕان و چالاکیەکانیان لە ناوچەکە بەردەوامن و لە ڕاگەیەندراوەکانی دواتری شورای نیزامیدا لە وردەکارییەکانی ئەو شەڕە و ژمارە و ناوی شەهیدەکانی هێزی پێشمەرگە ئاگادارتان دەکەینەوە.”

هەروەها شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە خەڵکی شنۆ و دەورووبەری دەکا کە وەک هەمیشە پشتیوان و یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بوون

هاوكات لەراگەیەرناوێكی دیكەدا هەواڵی كوژرانی چەندین پاسدار‌و جاشی لەو شەڕە بڵاوكردەوە. بەپێی راگەیەنراوەكە كە لەماڵپەڕی فەرمی حیزب بڵاوكراوەتەوە، لەو شەڕەدا ٦ ئەندامی سوپای پاسداران كە خەڵکی شاری نەغەدەن كوژراون.
بەپێی راگەیەنراوەكە یەكێك لەو پاسدارانە پلەی ئەفسەرە بەناوی عەبدولواحید حیكمەت كە خەڵكی شاری نەغەدەیە. هەروەها حاجی سەمەد بۆستانی” جێگری فەرماندەی سپای پاسداران لەشاری شنۆ.

هەروەها ٤ جاش بە ناوەکانی “یوسف ئەحمەدی، مستەفا خالیدی، عوبەید هەرکی و ئەسکەندەر مامەڵ” خەڵکی “باڵاگیر” بە دەستی هێزەکانی پێشمەرگە کوژران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …