دوو كرێكاری كورد گیانیان لەدەستدا‌و كرێكارێكیش برینداربوو

دوو كرێكاری كورد لە بانە‌و جوانرۆ بەهۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەستدا.

دوێنێ چوارشەممە لاوێكی كرێكار لەشاری بانە بەهۆی كەوتنە خوارەوەی لەنهۆمی چوارەمی بینایەك گیانی لەدەستدا.

ئەو كرێكارە كە ناوی سارۆ خوسرەوی تەمەن 25 ساڵە‌و هاوسەرگیری كردوە، بەهۆی كەوتنە خوارەوەی لە بینایەكی بەرز بەسەختی برینداربوو و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.

هەر لەم پەیوەندەدا رۆژی سێشەممە كرێكارێكی كورد بەناوی داریوش محەمەدی خەڵكی جوانرۆ بەهۆی رووداوی كار گیانی لەدەستدا‌و كرێكارێكی دیكەش برینداربوو.

بەپێی هەواڵەكە لەكاتی لێدانی خەندق، بینایەكی تەنیشتی دەڕوخێت‌و دوو كرێكار دەبن بەژێرەوە كە پاش گەیاندنیان بەنەخۆشخانە یەكێكیان بەناوی داریوش محەمەدی گیانی لەدەست دەدات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …