چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

زمانی کوردی، گروپی ئێرانی لە نێوان بنەماڵەی زمانەکانی هیند و ئورووپاییدا

وەرگێران لە ڕووسییەوە: د. کامران ئەمین ئاوە

ڕۆژنامەی فەرەنسەوی Le Français Dans Le Monde [لە ساڵی ٢٠٠٨ی زایینی] سیایی گرینگترین زمانەکانی جیهانی بڵاو کردۆتەوە‌و زمانی کوردی لە نێوان پتر لە هەزار زمانی جیهاندا لە ڕیزی ٣١دا جێگیر بووە.

گرینگی زمانەکان بە پێی ئەم پێوەرانە بووە:
– ڕێژەی خەلکێک، کە ئەم زمانە، زمانی زگماکی ئەوانە،
– ڕێژەی وڵاتەکان، جێگایەک کە زمان کاربەری دەوڵەتی هەیە.
– ڕێژەی حەشیمەتی وڵاتێک کە بەم زمانە قسە دەکەن.
– رادەی بەکارهێنانی زمان لە تۆری ئینتێرنێتدا
– ڕێژەی بەرهەمی بیانی کە بەم زمانە وەرگێراونەتەوە.
– ڕێژەی تۆمارکردنی فیلم، موسیقا و بڵاوکردنەوەی کتێب بەم زمانە و هتد …

گرینکترین ١٠ زمانی هەوەڵی جیهان بریتیین لە:
١.‌ ئینگلیزی
٢.‌ فەرەنسەوی
٣.‌ سپانیایی
٤.‌ ئاڵمانی
٥.‌ ژاپۆنی
٦.‌ فلامانی(Flemish)
٧.‌ عەرەبی
٨. سویدی
٩.‌ ئیتالیایی
١٠.‌ دانمارکی
زمانی تورکی بە هەبوونی ٦ خاڵی زۆرتر، لە ریزی پێشتر لە زمانی کوردی واتە لە ریزی ٢٥دا جێگیر بووە، بەڵام زمانی فارسی بە پێچەوانە، بە ٥ خاڵ کەمتر، لە نێوان گروپی ئیرانی بنەماڵەی زمانەکانی هیند و ئوروپاییدا بە رادەیەکی نزمتر دابەزیوەو بەم پێیە زمانی کوردی جێگەیەکی گەلێک گرینکتری [لە بەراوەرد لەگەڵ زمانی فارسی. و] هەیە.

سەرچاوە:
www.kurdist.ru

13457777_1138328559556931_600426286_n

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …