ئەندامی حیزبی دیموكرات بەهۆی قەرزارییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند “شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەندامێکی حزبی دیموکرات بە ناوی (ئەحمەد حوسێن ڕەحمان)، ناسراو بە ئەحمەد ئیرانی، دانیشووتی شارۆچکەی بنەسڵاوە بە دەمانچە خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

عەمید عەبدوڵقادر تەڵعەت،  بەڕیوەبەتی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ باس نیوز ئاشکراشیکردووە “هۆکاری خۆکوشتنەکەی ماڵی و لەبەر ئەوەی نەیتوانیوە قەرزەکانی بداتەوە خۆی کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە”.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو ئەندامەی حزبی دیموکرات خەڵکی گوندی “کولیج”ی سەر بە ناوچەی پیرانشار و خاوەنی دوو منداڵە و چەندین ساڵە بەمەبەستی پەیوەستبوون بە ڕیزەکانی حزبی دیموکراتەوە ڕووی کردووەتە کوردستانی باشوور و لە شارۆچکەی بنەسڵاوە نیشتەجێ بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …