یه‌ك شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / بانە: دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیم بریندار دەبن

بانە: دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیم بریندار دەبن

دوو کۆڵبەری کورد لە ئاوایی “قوڵ ئه ستێر” بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران دوو کۆڵبەر بە توندی بریندار دەبن.

 

بە پێی هەواڵەکان رۆژی دووشەممە 17ی جوزەردان دوو کۆڵبەری کورد لە ئاوایی “قول ئەستێر”ی نزیک شاری بانە دەکەونە بوسەی هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران و بە توندی بریندار دەبن و دواتر دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری بانە.

 

جێگەی ئاماژەی کە کۆڵبەرانی کورد بە هۆی نەبوونی وێکاری رۆژانە ناچارن کە پەنابەرنە بەر کۆڵبەری و باری زۆر قورس شاخەوشاخ ببەن و هەر زۆر لێشیان روونە کە هێزەکانی رژیم تەقەیان لێدەکات و هیچ کۆڵبەرێک کە لە ماڵ دێتە دەر بە هیوای گەرانەوە نییە .

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …