سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

كاوە ئاهەنگەری هۆكارەكانی وازهێنان لە حدك‌و پەیوەست بوونی بە حدكا ئاشكرا دەكات

ئەندامی پێشووی كومیتەی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و نوێنەری ئەو حیزبە بۆ كاروباری یەكێتی ئوروپا لە بروكسێل هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە حیزبەكەی‌و پەیوەستبوونی بە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رادەگەیەنێت.

كاوە ئاهەنگەری لە روونكردنەوەیەكدا دەنوسێت ” ساڵی ٢٠٠٦ به دوای جیابوونه‌وه‌ له حدکا و بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌نه‌دی  “هێڵه گشتییەکانی رێبازی ئێمه” که کۆمه‌لێک واده و به‌لێنی سیاسی- موبارزاتی و پڕێنسیپی نێوحیزبی له خۆ گرتبوو،  منیش لای حدک‌م هەڵبژارد. ئەم بەڵێنی و وادانه له کۆنگرەی چاردە و له توێی بەرنامه و ئەساسنامه و بڕیارەکاندا، له لایەن نوێنەرانی کۆنگرەوه پەسند کران و وەک ئەمانەت و ئەرک به رێبەریی هەڵبژێردراو سپێردران.هەموو ئەوانەی ئەو کات لە حدکدا بوون دەزانن کە چ ئیرادە، بڕوا، هیوا و هێزێک لە کۆنگرەی چاردەوە تەحویلی رێبەریی هەڵبژێردراوی کۆنگرە درا، بەڵام مەخابن هەر لە دوای کۆنگرەوە، رۆژ بە ڕۆژ ئەم هیز و توانایە تووشی پەڕتەوازەیی و ئاستەنگ و نائومێدی دەکرا. هەر زۆر زوو پێشێلکاریی سیاسی – پرێنسیپی ده‌ستی پێکرد (له لابردن درووشمی رووخانی رژیمی کۆماری ئیسلامی له داوێنی رۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حدک به بێ پرس و ڕای کومیته ناوه‌ندی را بگره تا شێوه‌ی به‌رێوه‌ بردنی کۆنگره‌ی شازده) و دەتوانم بڵێم لە شەش مانگ دوای کۆنگرەی چاردەوە کەوتمە رەخنەگرتن و دەربڕینی ناڕەزایەتی. بە داخەوە وردە وردە وای لێهات کە لادان و پیشێلکردنی بەرنامە و ئەساسنامە، بازدان بەسەر کۆمیتەی ناوەندیدا و تەكڕەوی و گوێ نەدان بە دەنگی ناڕەزایەتی و رەخنە لە ناو ڕێبەریدا، بە جۆرێک رێک بخرێ و هێندێک کەس لە دەوری یەک کۆ بکاتەوە.”.

هەروەها دەڵێت ” ئیستا ئەم لادان (ـە سیاسی – پرێنسیپی) و پێشێلکارییە ئاشکرایە لای کەس شاراوە نییە و لە کۆنگرەی 16ی حدکدا بە ترۆپکی خۆی گەیشت. منیش بە پێی تێگەیشتنم لە کاری تەشکیلاتی و حیزبی، هەمیشە کەسی یەکەمم بە بەرپرسیاری ئەم دۆخە زانیوە و هەر بۆیەش لە کۆنگرەی 16 دا، زیاتر لە هەموو کەسێک کەوتمە بەر هێرش و بێڕێزی پێکردن. ئەوەی لە لای من زۆر گرنگ بوو، لادانێکی سیاسی لە رێباز و مێتۆدی کاری حیزبی دێموکرات کە بە هاتنەسەرکاری کاک خالید عەزیزی لە نێو حدکدا جێگیر کراوە و منیش لە ماوەی 9 ساڵی رابردوودا نەمتوانیوە سازشی لەگەڵ بکەم. هەر بۆیە لە دوای کۆنگرەی 16، ئەگەرچی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندییش بووم، لە توێی نووسراوەیەکی کورتدا، واز هێنانی خۆم لە حدک راگەیاند.پێویستە لێرەدا بڵێم ئەم مەترسییە کە بەرۆکی حدکی گرتووە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیانێکی زۆری بە حیزبی دێموکراتی کوردستان گه‌یاندووه، دەتوانم بڵێم زیاتر لە هەر هۆکارێکی دیکە‌ دەتوانێ لە سەر دوور خستنەوە و بگرە دژ بە یەکتر کردنی دوو دێموکرات شوێن دانەر بێ.”.

لەكۆتاییدا پەیوست بوونی خۆی بە حدكا رادەگەیەنێت‌و دەنوسێت ” به دوای لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی خۆم، پێویسته بلێم که؛ به خۆشیه‌وه هێشتا پڕێنسیپ و ئوسوول له لای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بایه‌خی خۆی هه‌یه و بۆ خزمه‌ت به رێبازی رێبه‌رانی شه‌هیدمان ده‌چمه نێو ریزه‌کانی حدکا.”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …