چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

ئامانو: رێکەوتنی ناوکی لەگەڵ رژیمی ئیسلامی ساڵەها کات و تێکوشانی زۆری پێویستە

یوکیو ئامانو، بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی رایگەیاندوە کە رێکەوتنی بەرنامە ناوکی رژیمی ئیسلامی ئێران ساڵەها کاتی دەوێت و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە ئەم رێکەوتنە توشی شکەست بێت.

 

بە پێی راپورتی واشنگتون پوست، “یوکیا ئامانو” رۆژی هەینی 3/6/2016 لە مقری  ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی رایگەیاند کە رێکەوتنی بەرنامەی ناوکی گرۆپی پێنج زێدە یەک و رژیمی ئیسلامی ئیران ساڵەها کاتی دەوێت و ئەم رێکەوتنە هەر کات ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە توشی شکەست بێت و سەرکەوتنی وەها رێکەوتنێک پێویستی بە تێکوشان وزەحمەتی زۆر هەیە.

 

ئامانو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی داوایان لە ئێمە کردوە کە چاودێری و هەروەها راستی و دروستی بەرێوەبردنی رێکەوتنەکە بکەین، نە بیروباوەرەکەیان، و ئەگەر پێدەکەنن یان شتێکیان پێ خۆش نییە، ئەوە کێشەی ئێمە نییە و بریارە کە ئاژانس هەر سی مانگ جارێک راپورتی خۆی سەبارەت بە چونیەتی پێشوە چوونی رێکەوتنەکە بە گرۆپی پێنج زێدە یەک بدات.

 

لە بەشێکی دیکەی وتووێژەکەیدا سەبارەت بە پارچین وتیشی، چالاکیی رابردوو و تاقیکردنەوەی ناوکی لەناوچەی  “پارچین” و رەتکردنەوەی لەلایەن رژیمی ئیسلامییەوە لەلایەن ئێمەوە قابلی قەبووڵ نییە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ گرنگە، ئەوەیە کە چیدی ئەو تاقیکردنەوانە لە پارچین روو نادات.

 

ئامانو لە درێژەدا وتی من بۆ خۆم سەردانی پارچینم کردوە و ئێستا پارچین خالییە، هیچی تێدا نییە و بە دڵناییەوە ئێستا دەتوانم بڵێم کە هیچ خەبرێک نییە لە وتاقەکی “تەقینەوە”.

 

جێگەی ئاماژەی کە گرۆپی پێنج زێدە یەک و رژیمی ئیسلامی لە رۆژی 24ی پووشپەری ساڵی رابردوو سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی رێکەوتنێکیان ئیمزا کرد کە هەر دوو لا دەبێت پابەند بن بەو رێکەوتنە، لە رێکەوتنەکەدا هاتوە کە دەبێ هەموو گەمارۆ ئابوریەکانی سەر ئێران لەلایەن گرۆپی پێنج زیدە یەکەوە لاببرێت و رژیمی ئیسلامیش بەلێنی داوە کە بەرنامەی ناوکی خۆی بوەستێنێت و تەنها بەشێکی چکۆڵەی کارا بێت کە بۆ کاری پزشکی و .. بە کار دەبردرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …