چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

بانگەواز.. بۆ پشتیوانی لە كەبودەوەند سبەینێ لە ئاڵمان خۆپیشاندان دەكرێت

بڕیارە سبەینێ شەممە بەردەم سەفارەتی كۆماری ئیسلامی لە شاری فرانكفۆرتی ئاڵمان خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانی لە محەمەد سدیقی كەبودوەند ساز بكرێت.

بەپێی بانگەوازی هاوبەشی سەرجەم حیزب‌و لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە (ئاڵمان – فرانكفۆرت) خۆپیشاندانەكە كاتژمێر 4 تا 7ی پاشنیوەرۆی سبەینێ شەممە 4/6/2016، لەبەردەم سەفارەتی كۆماری ئیسلامی لە فرانكفۆرت بەڕێوە دەچێت.

حیزب‌و لایەنە سیاسیەكان لە بانگەوازەكەدا داوا لە سەرجەم هاونیشتمانیان لە فرانكفۆرت‌و دەوروبەری دەكەن بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بن “بێگومان به‌شداری هه‌ر تاکێکی کورد ئه‌رکێکی نیشتمانییه‌ و ده‌بێته‌ مایه‌ی دڵگه‌رمی سه‌رجه‌م به‌ندکراوه‌ سیاسییه‌ کورده‌کان”.

ناونیشان:
Adresse: Raimundstraße 90 , 60320 Frankfurt am Main

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …