سێ شه‌ممه‌ 3 ئه‌یلول 2024

تایله‌كانی بان زیاره‌تان پیرۆزن / عه‌تا ریازی

پێش وتار

له‌ ناو ئایینه‌كانی پێش یه‌كتاپه‌ره‌ستی له‌ كوردستانا ،له‌ پای هه‌ر كێوێكی پڕ ئاو، یاكوو له‌ بان هه‌ر ته‌پۆڵه یكه‌وه‌‌‌ ،كه‌ كانیاوێكی گه‌وره‌ی تێدا بوو باخێكیان دروس ده‌كرد كه هه‌ر وه‌كوو په‌ره‌ستگه‌یك پیرۆز ڕایان ده‌گرت. داره‌كانی ئه‌م باخه‌ هێمای خوداوه‌ندگه‌رێ بوون كه‌ ده‌یان په‌ره‌ستی.
ئه‌وجۆره‌ی كه‌ له‌ ته‌وراتا هاتووه‌ به‌نی ئاده‌م له‌ ناو باخێكی پیرۆزا بووه‌ به‌ نێوی ئه‌ده‌ن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دیجله‌وه‌.

باخه‌پیرۆزه‌كان له‌ ڕاسته‌قینه‌دا به‌ ماڵی خودا ئه‌ژمێردران ، به‌ڵام به‌ره‌ به‌ره‌ پیرۆزیی خۆیان له‌ ده‌ست دا و بوون به‌ نچیرگه‌ی پاتشاكان . تاقۆسان نمونه‌یك له‌و باخه‌ پیرۆزانه‌یه‌ كه‌ بوو به‌ نچیرگه‌ی پاتشاكانی كوردی ساسانییه‌وه‌.
داره‌كان جێگایكی پڕ به‌رزیان له‌ ناو باوه‌ڕی مه‌ردمدا بووه‌ . خه‌ڵك وایان ده‌زانی كه‌ داره‌كان ماڵی خوداوه‌نده‌كان ، په‌رییه‌كان و سه‌رۆك هۆزه‌كانه‌. له‌ نیزیكی فره‌یك له‌ ئاواییه‌كان دارێ بوو كه‌ پێان ده‌وت داری په‌رییه‌كان كه‌ به‌ گوڵ ده‌یان ڕازانده‌وه‌و كوڕوكچانی ئاواییه‌كه‌ به‌ ده‌وریا هه‌ڵده‌په‌ڕین وشادییان ده‌كرد. داری شا په‌رییان له‌ قه‌سرشیرینا یه‌كێك له‌م دارانه‌یه‌‌.

داره‌پیرۆزه‌كانی كوردستان
یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایینی و باوه‌ڕ له‌ كورده‌وارییا پیرۆز راگرتنی داره‌كانه‌. له‌ زۆر جێگای كوردستانا ئێسته‌كانیچ دارگه‌لێك هه‌ن كه‌ بۆ خه‌ڵك به‌ڕێزن و مه‌ردم به‌ شێوه‌یك پیرۆز ڕایان ده‌گرێ. هێندێ له‌م دارانه‌ بریتین له‌ :
١-داربه‌ڕووی پیر عوسمان له‌ پاوه‌
٢-دار تاوی ،،چووار مه‌له‌كه‌ی سوڵتان ئیسحاق،، ناسراو به‌ سی ڕه‌زاوه‌ له‌ ئاوایی حه‌ریر سه‌ر به‌ ناوچه‌ی قه‌ڵخانی. خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕنه‌ كه‌ چووار مه‌له‌كه‌ی سوڵتان ئیسحاق لێره‌وه‌ ڕه‌د بووه‌. ئه‌م داره‌ چووار لاسكی هه‌یه‌ و به‌ ده‌وریا دیوارێكیان چنییه‌وه‌ و بووه‌ته‌ په‌رستگه‌یك بۆ خه‌ڵكه‌كه‌.
٣-دارتاوی قه‌ڵا هه‌رسم له‌ شارستانی ئیسلاماوا. خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌ڵێن كه‌ داری ،،تاوی،، دارێكی پیرۆزه‌ چوونكوو حه‌زره‌تی عه‌لی كاتێ كه‌ ماندوو ئه‌بوو پاڵی به‌م داره‌ ئه‌داوه‌‌.
٤- دارتاوی ڕۆخانه‌ی سه‌راوكڵان له‌‌ شاری سیروان له‌ ئیلاما،كه‌ بۆ خۆی ئه‌فسانه‌یكی دڵ ته‌زێنی هه‌یه‌
٥- دار ،،كنیی وا،، له‌ ناوچه‌ی ،،میان دره‌به‌ند،،سه‌ر به شاری كرماشان.
٦- دره‌ختی شای په‌ریان له‌ قه‌سر شیرین
٧- دارعه‌لی له‌ گیلانڕۆژاوا(كه‌ دار به‌ڕوویكه‌)
٨- دار تایله‌كانی گۆڕستانی سنه‌
٩- دار تایله‌كانی گۆڕستانی بۆریه‌ر له‌ ژاوه‌رۆا
١٠- نیزیك به‌ ئاوایی ئه‌میراوا له‌ ناوچه‌ی ،، میان ده‌ربه‌ند،، له‌ كرماشانا دار توویكی فره‌ پیر هه‌یه‌ كه‌ بۆ مه‌ردمی ئه‌وناوچه‌ پیرۆزه‌. خه‌ڵكه‌كه‌ ڕۆژانی چووارشه‌مه‌ ده‌چنه‌ زیاره‌تی ئه‌م داره‌ و ده‌ڵێن كه‌ ئه‌م داره‌ قه‌ده‌مگه‌ی ئیمامێكه‌.
١١- داره‌كانی مه‌رقه‌دی شێخ موحه‌مه‌د عه‌زیز نجاڕ ناسراو به‌ شه‌مسه‌لعارفین له‌ ئاوایی نجاڕ سه‌ر به‌ شاری پاوه‌.ئه‌م دارانه‌ بریتین له‌ دار توو و دار گوێز كه‌ به‌ هۆی پیرۆز بوون خه ڵكه‌كه‌ ناهێڵن كه‌ كه‌سێ زیانیان پێ بگه‌ینێ.
١٢-دار تاوی وێژه‌نان سه‌ر به‌ شارستانی گیلانی ڕۆژاوا
١٣-داره‌كانی حاجی حازر له‌ ناوچه‌ی گڵێنی گیلانرۆژاوا. ئه‌م دارانه‌ بریتین له‌ سێ داری چنار له‌ ئاوایی،، ئه‌نجه‌وه‌روو،،
١٤- داره‌كانی سۆڵتان ئیسحاق له‌ نه‌وسوو. ئه‌م دارانه‌ بریتین له‌ به‌ڕوو، وه‌ن و توو.
١٥- دارڕه‌حمه‌تی تاقۆسان كه‌ بریتییه‌ له‌ دارچنارێ كه‌ ده‌ڵێن فره‌تر له‌ ٧٠٠ ساڵییه‌ و فه‌رهاد بۆ شیرینی كێڵابوو.

ده‌سته‌به‌ندی داره‌ پیرۆزه‌كان:
شه‌هلا جه‌واهێری مه‌ردم ناس ده‌ڵێ:ده‌توانین رۆڵ وجێگای داره ‌پیرۆزه‌كان له‌ ناو باوه‌ڕی كورده‌كانا به‌ دوو شێوه‌ ده‌سته‌به‌ندی بكه‌ین
شێوه‌ی یه‌كم
ئه‌لف- دره‌ختانی قه‌ده‌مگه‌ : وه‌كوو دار به‌ڕووی پیر عوسمان له‌ پاوه‌
ب-دره‌ختانی زیاره‌تگه‌
پ-دره‌ختانی تاوی(تایله‌كان)
ت- دره‌ختانی شه‌فا به‌خش
ج-بێشه‌گه‌ری پیرۆز وه‌كوو: بێشه‌ی پیرۆزی دووازده‌ ئیمام له‌ ناوچه‌ی گه‌هواره‌ی شارستانی داڵاهۆ، بێشه‌ی پیرۆزی پیر مه‌جید له‌ كرماشانا
شێوه‌ی دووهه‌م
ئه‌لف: دار مه‌زار:
دارگه‌لێكن كه‌ له‌ پاڵ ئیمامزاده‌كانا چێنراون . ئه‌م دارگه‌له‌ فره‌تر برتین له‌: چنار،سه‌رو،به‌ڕوو،تایله‌
ب-دار موراد:
خه‌ڵك ده‌ڵێن كه‌ ئه‌مدارانه‌ مۆعجێزه‌ده‌كه‌ن: توو، زه‌یتوون،هه‌نار، سێف، وه‌ن،بلچ،شمشاد،….
پ- داری پیر:
دارگه‌رێ كه‌ به‌ هۆی پیریان خه‌ڵك پیرۆز ڕایان ده‌رگرێ. وه‌كوو دار سه‌روه‌كانی ئیلام، دار چناره‌كه‌ی تاقۆسان.
به‌ڵگه‌كانی پڕ بایخ بوونی ئه‌م دارانه‌ له‌ جیهانی ئه‌مڕۆدا:
له‌ بوواری فه‌رهه‌نگییه‌وه‌ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م باوه‌ڕانه‌ ده‌توانێ له‌ ڕۆشن كردنه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌مانا یارمه‌تیمان بده‌ن.
له‌ بوواری ژینگه‌وه‌ فره‌یك له‌م دارانه‌ ڕۆڵێكی گرینگ له‌ هاوسه‌نگی ئێكۆسیستێمدا كایه‌ ده‌كه‌ن.
له‌ بوواری تووریستییه‌وه‌ ده‌توانن ڕۆڵێكی به‌رچاو كایه‌ بكه‌ن.
هۆه‌كانی پیرۆز بوونی ئه‌م دارانه له‌ ڕابردووا‌:
١- عه‌مه‌درێژی داره‌كان

٢- پته‌وووی، به‌رزی باڵا وسێبه‌ریان

٣- سه‌وز بوونیان له‌ پاڵ جێگاگه‌لی پیرۆزه‌وه‌ وه‌كوو ئیمامزاده‌كان..

٤-تێكه‌ڵ بوونیان له‌ گه‌ڵ باوه‌ڕ و ئه‌فسانه‌كانی مه‌ردمی:
فه‌رهه‌نگی كوردی تێكه‌ڵ به‌ ئایینگه‌ر و ئه‌فسانه گه‌رێكی ‌ جۆراوجۆرو باوه‌ڕگه‌لێكه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیان له‌ گه‌ڵ دارا هه‌یه‌ . له‌ ڕاسته‌قینه‌دا هه‌ر له‌ مێژه‌وه‌ دار له‌ فه‌رهه‌نگ و باوه‌ڕی كورده‌وارییا ڕیشه‌ی ته‌نیوه‌ته‌وه‌.
داره‌كان له‌ ناو نه‌قش ونیگاری قاڵییه‌كانا ده‌بینین.
زه‌ردوشتییه‌كان هه‌نارێكیان ده‌نا بان سه‌ر وه‌وییه‌كه‌وه‌ و زاواكه‌ هه‌بووا له‌‌ ڕۆژی زه‌ماوه‌ندیا هه‌نارێكی بخواردای چونكوو ده‌یانوت كه‌ هه‌نار منداڵی زۆر به‌ زاواووه‌ویكه‌ ده‌دا.
له‌ نیزاماوا وده‌ر‌گه‌زین له‌ هه‌ماانا چه‌ن شاخه‌ی دار مێو ئه‌وه‌سنه‌ بان ده‌سه‌ی مه‌شكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یكه‌ كه‌ره‌كه‌ی فره‌ بكاته‌وه‌.
له‌ ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌لاێر له‌ق و گه‌ڵای دار سرینچك ئه‌وه‌سنه‌ بان ده‌سه‌ مه‌شكه‌وه‌ كه‌ كه‌ره‌كه‌ی فره‌ بێته‌وه‌.
له‌ لۆڕستان و ئیلاما ئه‌گه‌ر دارێ چه‌ن ساڵ مێوه‌ نه‌دات، دوو كه‌س به‌ هه‌ڕه‌یكه‌وه‌ ده‌ڕۆنه‌ لای داره‌كه‌ . دانێكیان ده‌ست ئه‌كاته‌ بڕینی داره‌كه‌ ،نه‌فه‌ری دووهه‌م دێت و خۆی ده‌كاته‌ نێوانجی كه‌ داره‌كه‌ نه‌بڕێ. ئه‌مه‌ی‌ ده‌كه‌ن چوونكوو باوه‌ڕیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داره‌كه‌ به‌م كاره‌ ده‌ترسێ و ساڵی داهاتوو ده‌ست ده‌كاته‌ مێوه‌ دان.
مه‌ردمی لۆڕستان و ئیلام پێان وایه‌ كه‌ له‌قی دار تایله‌ شانس و به‌خته‌وه‌رییان بۆ دێنێ بۆیه‌ كه‌ له‌قه‌كانی له‌ ماڵا ڕاده‌گرن.
له‌ لۆڕستانا فره‌یك له‌ عه‌شیره‌ته‌كان نێوی دارو گیایان هه‌یه‌:
بلیوه‌ند،زه‌جه‌بێڵ،دڕكوه‌ند، مێخه‌ك،شادانه‌وه‌ند، هێل،شه‌لولوه‌ند، هونی.

٥- دار هێماگه‌ره‌:
سه‌رو نیشانه‌ی به‌رزیی و ئازاییه‌، كاج نیشانه‌ی شادییه‌، مێو نیشانه‌ی زایمانه‌ ، زه‌یتوونن نیشانه‌ی خوه‌شبه‌ختییه، چنار نیشانه‌ی هێزو توواناییی خۆداوه‌ده‌كانه‌….‌

٦-هێندێ باوه‌ڕیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داره‌كان گیان و ڕۆحیان هه‌یه‌:
پیر شالیار ئه‌ڵێ:
داران گیان داره‌ن جه‌رگ ودڵ به‌رگه‌ن
گای پڕ به‌رگه‌ن گای بێ به‌رگه‌ن
سه‌ر چاوه‌: شه‌هلا جه‌واهێری

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …