دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

دۆخی محەمەد سدیق کەبودوەند لە نەخۆشخانە مەترسیدارە

محەمەد سدیق کەبودوەند چالاکی مافی مرۆڤ رۆژی چوارشەممە 5ی جوزەردان بە هۆی بارودۆخی خراپی تەندوروستی لە زیندانی ئەوینەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە تالەقانی لە شاری تاران و دوکتورەکانی بەبنەماڵەی ناوبراویان وتوە: ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە دڵی کەبودوەند لە کاربکەوێت و هەروەها وتوشیانە کە “فشاری خوێنی” زۆردابەزیوەو گەدەی توشی خوێن بەربوون بوە .

 

 

“پرینار باغبان” هاوسەری کەبودوەند لە درێژەدا دەڵێت: بەداخەوە کەبودوەند بە هۆی وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی زیندان و دادگای شۆڕشی رژیمی ئیسلامی ئێران بە داواکاری و داخوازیەکانی درێژەی بە مانگرتن داوە. لەو کاتەوە کە چوەتە نەخۆشخانە تا ئێستان نانی نەخواردوە و دوکتورەکانی وتوویانە ئەگەر بارودۆخی هەر بەمشێوە بچێتە پێشەوە و هاوکاریان نەکات، ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە دڵی لە لێدان بکەوێت.

 

“پرینار باغبان” لە درێژەدا وتیشی تا ئێستا بەرپرسان هیچ وڵامێکی یاساییان بە کەبودوەند نەداوەتەوە. ئێمە چەندین جار لەگەڵ دادیاری زیندانی ئەوین و بەرپرسانی دیکە قسەمان کردوە، بەڵام هەر جارە و ئێمە دەنیرن بۆ لای کەسێکی دیکە کەسێکی‌تر و تا ئێستا هیچ وڵامێکمان وەرنەگرتوە.

 

محەمەد سدیق کەبودوەند ساڵی 1368ی هەتاوی بە تۆمەتی “پروپاگەندە بە دژی نیزام” دەستگیر و بۆ زیندانی ئەوین گوازرایەوە ئێستاش بە هۆی دەربرینی ناڕزایەتی سەبارەت بە دوسیەێکی نوێ ” پڕوپاگەندە دژی نیزام” کە بە ساختەکاری بە دژی خۆیی دەزانێت دەستی داوەتە مانگرتن و هەر ئەوەش بوەتە هۆی ئەوە کە دۆخی تەندوروستی ناوبراو رۆژ لەگەڵ رۆژ خراپتر بێت.

 

کەبودوەند لە ماوەی 9 ساڵ زیندانیدا چەندین جار سەبارەت بە دوسیەی “پروپاگەندە بە دژی نیزام” لە زیندانی ئەوینەوە گوازراوەتەوە بۆ دادسرای زیندانی ئەوین. ناوبراو سەرلەبەیانی رۆژی 4ی جۆزەردان لە شوعبەی 28ی دادگای شۆڕشی رژیمی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی “قازی مەقیسە” دادگایی کرا. بنەماڵەی کەبودوەند دەڵێن کە بە هیچ شێوەێک ئەو تومەتانەی قەبوڵ نەکردوە و هەمووی رەت کردونەتەوە.

 

محەمەد سدیق کەبودوەند بەرپرسی گۆڤاری “پیام مردم” و دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان 10 پووشپەری ساڵی 1386 دەستگیر کرا، ناوبراو لە دادگای شۆڕشی ئیسلامی تاران بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی نیزام لە رێگەی دامەزراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤ و گۆڤاری “پەیام مردم” 11 ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنرا.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …