پێنج شه‌ممه‌ 21 حوزه‌یران 2018
ماڵەوە / کوردستان / کرماشان: زیاترین رێژەی توشبوو بە ویروسی ئیدزی تێدایە

کرماشان: زیاترین رێژەی توشبوو بە ویروسی ئیدزی تێدایە

جێگری تەندوروستی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای کرماشان دەڵێت: ئەو پارێزگایە زیاترین رێژەی کەسانی تووشبووی بە ویروسی ئیدز تێدایە.

 

“ئیبراهیم شەکیبا” جێگری تەندوروستی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای کرماشانلە کونفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە کە لە وڵاتی ئێران 30183 کەس گیرۆدەی ویروسی “HIV” ن و لەم ژمارەش لە سەدا 15ی ژنن و لەسەدا 85یش پیاون.

 

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی پارێزگای کرماشان 3559 کەس تووشی ئەم ویروسە بوون کە لەم ئامارە لەسەدا 10ی ژنن و لە سەدا 90ی پیاون و لەسەدا 66ی لەم گیرۆدەیانەوە هێشتا زیندوون و باقی گیرۆدەکان گیانیان لە دەستداوە.

 

جێگەی ئاماژەیە کە شاری پاوە کەمترین رێژەی تووشبووی بەو ویروسە هەیە و دوو شاری قەسری شیرین و هەرسین زیاترین ووشبوو بەو ویروسە “HIV” هەیە.

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

هەشت هێرشبەری سەر پەرلەمانی ئێران بە ئیعدام مەحکوم کران

ئەو هەشت کەسە بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر بینای پەرلەمانی ئیران حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە …