چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

هەرێمی کوردستان: وڵامی حەسەن روحانی دەداتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتەکانی “حەسەن روحانی” بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت تەنها گیانبازی هێزی پێشمەرگە بوو کە هەولێر و کوردستانی لە تیرۆریستانی داعش پاراست.

دوای ئەوەی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری رژیمی ئیسلامی ئێران لە وتارێکدا لە شاری مەهابادوتی ئەوە  ئێران بوو کە هەولێری پایتەختی کوردستانی باشووری لە هێرشی داعش پاراست،وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وڵامی ئەو وتانە دەداتەوە و دەڵێت ئەوە پێشمەرگە بوو هەولێری لە مەترسییەکانی داعش پاراست.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سایتی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسگوزاری ھەموو ئەو ھاوکارییانەیە کە پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام ”ئەو شەوەی ھێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر شاری ھەولێر ئەنجامدرا و مەخمور و گوێر داگیر کران، پێشمەرگەی کوردستان و خەڵکی خۆبەخشی ھەولێر بوون نەیان ھێشت ھەولێر بکەوێت و ئەوانیش بوونە قوربانی و هەموو ئەو شتانەی کە دەوترێت، دوورن لە راستی و تەنها بۆ خوراکی ناوخۆیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …