هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

سنە.. خۆپیشاندەران پشتیوانی خۆیان لە هەڵسوڕاوێكی كرێكاری راگەیاند

ئەمرۆ ژمارەیەك لەكرێكاران‌و بنەماڵەكانیان لە پاركی كودەكی شاری سنە بۆ پشتیوانی لە كرێكاری بەندكراو جەعفەر عەزیم زادە‌و مەحكوم كردنی شەلاق لێدانی كرێكارانی كانی ئاق دەڕە، كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان سازكرد.

لەكۆبوونەوەكەدا كە نزیكەی 100 كەس لە ئەندامانی یەكێتی ئازادی كرێكارانی ئێران، كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی تەشكولە كرێكاریەكان، ژمارەیەك لە كرێكارانی شاری سنە لەگەڵ بنەماڵەكانیان بەشداربوون، وەڵام نەدانەوەی بەرپرسان بە داخوازییەكانی جەعفەر عەزیم زادە‌و هەروەها شەلاق لێدانی كرێكارانی كانی ئاڵتوی ئاق دەڕەیان مەحكوم كرد.

كۆبوونەوەكە پاش نزیكەی كاتژمێریك بە هاتنی هێزی ئەمنی رژیمی ئیسلامی بڵاوەپێكرا.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …