دوو شه‌ممه‌ 2 ئه‌یلول 2024

هونەرمەندێكی كورد داوا بەرپرسانی رژیم دەكات كوردستان لەمین پاك بكەنەوە

وەرزشكار‌و هونەرمەندی كورد رامان زاهیری كە ماوەیەك لەوەپێش بۆ دژایەتی لەگەڵ مین بە دوچەرخە لەشاری سەردەشتەوە تا مەریوان بڕی، نامەیەك ئاراستەی حەسەنی رۆحانی سەرۆك كۆماری رژیم دەكات.

رامان لەنامەكەیدا دەڵێت: من رامان زاهیری، ئەندامی ئەنجومەنی هەتاوی سەردەشت كە دامەزراوەیەكی مەدەنی لەبواری مافی شارۆمەندییە، رێگەی 450 كلیۆمەتری سەردەشت – سنە- مەریوانم بە پەیامی (جیهانێكی خاڵی لەمین، پاكسازی‌و پەیوەستبوون بە پەیماننامەی نەهێشتنی مین) بە دوچەرخە بڕی. لەتەواوی رێگاكە لەخەڵك خەڵك پەیوەندیم بووە‌و گوێم لەدەردی دڵیان گرتووە. هیچ گوندێك لەسەر رێگاكەم نەدیوە كە قوربانی ئەم رووداوە نەبووبێت‌و زۆر خێزان بەهۆی لەدەستدانی رۆڵەكانیانتوشی خەمۆكی، هەژاریی‌و قەیرانی دەرونی بوونەتەوە. منداڵان، لاوان‌و كچانێك كە تا دوێنێ وەرزش‌و شاخەوانیان دەكرد‌و خەونی ژیانی باشیان بووە، نەخوازراو تەواوی دنیاكەیان ئاوەژۆ بووە‌و توشی بە ئازارترین دەردە مرۆییەكان بوون.

رامان زاهیری لە نامەكەیدا داوا لە رۆحانی دەكات هەوڵ بۆ دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ پاككردنەوەی كوردستان لە مین بدات‌و بە پێڕاگەیشتن لە قوربانیانی مین لەئازارەكانیان كەم بكەنەوە.

بە پێی ئامارە فەرمییەکان، نزیک بە ٤ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار هیکتار لە رووبەری ٥ پارێزگاکانی ئازەربایجانی‌رۆژئاوا، سنە، کرماشان، ئیلام و خوزستان کە ١١٠٠ کیلۆمێتر سنووری هاوبەشیان لەگەڵ وڵاتی عێراق‌دا هەیە مینرێژکراوە و ماددەی تەقینەوەی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتەی تێدا بەجێ ماوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …