هه‌ینی 19 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / کامیاران: ئیتلاعات هەرەشە لە سێ شارۆمەندی کورد دەکات

کامیاران: ئیتلاعات هەرەشە لە سێ شارۆمەندی کورد دەکات

سێ شارۆمەندی کامیارانی بە ناوی “رۆژین ئیبراهیمی، شوعلە گودەرزی و دڵنیا سەبووری” لەلایەن ئیتلاعاتەوە هەرەشەیان لێدەکرێت.

دوای ئەوە چوار شارۆمەندی کامیارانی رۆژی 3ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئیلاعاتیەکانەوە دەستگیر کران، سێ شارۆمەندی دیکەی ئەو شارە بە ناوەکانی ” رۆژین ئیبراهیمی، شوعلە گودەرزی و دڵنیا سەبووری”  بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراون و هەرەشەی ئەوەیان لێکراوە، لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانیان لە راگەیاندنەکانی ئوپوزسیونی کورد، رێگە لە چوونە دەرەوەیان دەگیردرێت.

 

جێگەی ئاماژەیە کە چوار شارۆمەندی دیکەی کامیارانی بە ناوەکانی ” ئارام محەمەدی، شاهو سادقی، ئومید ئەحمەدی و مێهرداد سەبووری” رۆژی 30 گوڵان دەستگیر و گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ئیلاعات لە شاری سنە.

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.