یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئاب 2018
ماڵەوە / وتار / ڕۆژ ژمێری شه‌ڕی ٢٤ ڕۆژه‌ی سنه‌ / عه‌تا ریازی/ بەشی 5

ڕۆژ ژمێری شه‌ڕی ٢٤ ڕۆژه‌ی سنه‌ / عه‌تا ریازی/ بەشی 5

هه‌ینی نۆزده‌هه‌می گوڵان بیستمین ڕۆژی شه‌ڕ

كاك حه‌مه‌ له‌ درێژه‌ی ڕاوه‌كه‌یا ده‌ڵێ: دوای نیوه‌ڕۆی نۆزده‌هۆمی گۆڵان كاتێ كه‌ ئێمه‌ گه‌یشتینه‌ بان به‌رزاییه‌كان فره‌یك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیموكراتمان دی كه‌ له‌وێڕا بنكه‌یان گرتبوو. وه‌كوو ئه‌وان له‌ ناو سه‌نگه‌ره‌كانا خۆمان دامه‌رزاند. به‌ڵام نه‌مان ده‌زانی كه‌ پاسداره‌كان له‌ پشت سه‌رمانه‌وه‌ مه‌وزه‌عیان گرتووه‌ وده‌توانن به‌ ئاسانی ته‌قه‌مان لێ بكه‌ن.
یه‌كینه‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ورامانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ هێندێ له‌ پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی له‌و ده‌ورو به‌ره‌ له‌ جێگایكی ستراتێژیكه‌وه‌ له‌ پشت به‌رزاییه‌كانی شیشه‌ڕێه‌‌وه‌ كه‌ به‌ سه‌ر جاده‌كه‌وه‌ زاڵ بوون سه‌نگه‌ریان گرتبوو و چاوه‌ڕووانی هاتنی ستووونه‌كه‌ی ئێرانییه‌كانا بوون.بێ وچان ‌ هێلیكۆپتره‌كانی ڕژیم ده‌هاتنه‌ بان شیشه‌ڕێ و له‌ به‌ر چاومانا نوقم ده‌بوونه‌وه‌.
پاشان ئێمه‌ تارمایی چه‌ند كه‌سێكمان له‌ بان لووتكه‌ی شیشه‌ڕێه‌وه‌ دی. له‌ یه‌كێك له‌ پێشمه‌رگه كانی حیزبی دیموكرات كه‌ له‌ ناو سه‌نگه‌ره‌كه‌مان بووپرسیم كه‌ ئه‌وانه‌ كێن. ئه‌ویچ كه‌ پیاوێكی پیر بوو و گوێ هێندێ سه‌نگین بوو وتی كه‌ پێشمه‌رگه‌كانی خۆمانن.
من كه‌ خه‌ریك بووم به‌ سه‌ره‌نجه‌وه‌ توواشای لووتكه‌ی شیشه‌ڕێ ده‌كرد كتوپڕدیم كه‌ بارانی گلوله‌ به‌ سه‌رمانا باری. پێشمه‌رگه‌كه‌ی دیموكراتیچ هه‌ر ده‌یوت هیچێ نیی. به‌ره‌ به‌ره‌ تێ گه‌یشتم كه‌ ئه‌و هێلیكۆپترانه‌ سه‌ربازه‌كانیان به‌ره‌ به‌ره‌ له‌ بان لووتكه‌ی شیشه‌ڕێه‌وه‌ داده‌به‌زاند.

ئێمه‌ به‌ چه‌كه‌ سۆكه‌كانی خۆمانه‌وه‌ نه‌مان ده‌توانی بیانپێكین. پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌ڵه‌یچ كه‌ له‌ كه‌مه‌ره‌ی كێوه‌كه‌ بوون نه‌یانده‌توانی ته‌قه‌یان لێ بكه‌ن. له‌ گه‌رمه‌ی ئه‌م ته‌قه‌ته‌قه‌ كتوپڕ فڕۆكه‌یكمان به‌ ئاسمانه‌وه‌ دی كه‌ فره‌تر له‌ فڕۆكه‌ی باربری ئه‌ڕۆیشت. پێشمه‌رگه‌كان ته‌قه‌یان لێ كرد.پاش چه‌ند خوله‌یك دیمان كه‌ دووكه‌ڵێكی ڕه‌ش لێه‌و به‌رز بووه‌وه‌و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ ڕێگای خۆی گرده‌ به‌ره‌وه‌. پاشان له‌ ڕێگای ڕۆژنامه‌كانه‌وه‌ ئاگادار بووین كه‌ ئه‌و فڕۆكه‌مانه‌ داخستبوو.

من هه‌ر چاوم له‌ لووتكه‌ی شیشه‌ڕێ هه‌ڵ ناده‌گرت و له‌ هه‌مان كاتدا له‌ ناو سه‌نگه‌ره‌ما له‌ گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌گه‌لی دیكه‌ چاوه‌ ڕووانی هاتنی ستوونه‌كه‌ بووین. له‌ پڕر دیم كه‌ سه‌ربازه‌ ئێرانییه‌كان له‌ ژوورتره‌وه‌ خه‌ریك ته‌قه‌كردن له‌ سه‌نگه‌ری ئێمه‌ن . من توواشای‌ بن دۆڵه‌كه م‌ كرد، دیم كه‌ پێشمه‌رگه‌كان خه‌ریك پاشه‌ كشین. وا دیار بوو كه‌ ئه‌وان زووتر له‌ ئێمه‌ له‌ بوونی سه‌ربازه‌كان كه‌ له‌ ژووری ئێمه‌وه‌‌ بوون، ئاگادار بوون ، به‌ڵام نه‌یان ده‌توانی كه‌ پێمانی بڵێن. له‌ ژێر ئاگر و تیربارانی پاسداره‌كان ده‌ستم كرده‌ پاشه‌كشی كوتوپڕ پام خزی . له‌ ژوور سه‌ره‌ولێژاییه‌كه‌وه‌ تلم خوارده‌وه‌و هه‌تاناو دۆڵه‌كه‌ نه‌متوانی خۆم ڕابگرمه‌وه‌.له‌ خواره‌وه‌ پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ورامانی كۆمه‌ڵه‌ منیان به‌رز كرده‌وه‌و له‌ گه‌ڵیانا مامه‌وه‌. ماوه‌یكی پێ نه‌بریا كه‌ ستوونه‌كه‌ گه‌یشتنه‌ ئاستی ئێمه‌. پێشمه‌رگه‌كان ستوونه‌كه‌یان گرده‌ به‌ر ئاگری خۆیان . چه‌ند زرێپۆشێكیان ئاگری گرت‌. هێندێ له‌ سه‌ربازه‌كان كوژران و هێندێ چه‌كی سۆكی سه‌ربازه‌كان كه‌وته‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌وه‌. به‌ڵام به‌ رانبه‌ر به‌ پڕچه‌كی و هژماری سه‌ربازه‌كان پێشمه‌رگه‌كان ناچار به‌ پاشه‌كشی كه‌وتن. به‌شێك له‌ ستوونه‌كه‌ ڕویشتنه‌ بان لووتكه‌ی شیشه‌ڕێ و به‌شه‌كیان ڕویشتنه‌ خوارتره‌وه‌ له‌ بان جاده‌ و ده‌وروبه‌ری پردی قشڵاخ دامه‌رزیان.
شایانی باسه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ سه‌یاد شیرازی له‌ بان سایتی نه‌وید شاهد له‌ ناو مه‌قاله‌یكا به‌ نێوی كوردستان له‌ ناو ئاگرا ڕووداوه‌كه‌ ئه‌گێڕنێته‌وه.

هاو كات له‌ گه‌ڵ پێشڕه‌وی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌ڵه‌واتاوا، سه‌ربازه‌كانی سپاگه‌ ده‌ستیان كردووه‌ چرتر كردنی قومپاره‌بارانی فه‌یزاواو گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ریا. پاشان سربازه‌كان كه‌وتنه‌ ڕێ به‌ره‌و دێهاته‌كانی سوورێزه‌ و نه‌نه ڵه‌ له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سنه‌ . پاسداره‌كان له‌ باكووری ڕۆژاواوه‌ به‌ره‌و دێهاتی ئاجه‌گه‌ره‌ له‌ بان ته‌پۆڵه‌ی ستراتێژیكی شه‌وبۆ كه‌ به‌ سه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ له‌ شاره‌كه‌ زاڵ بوو موسته‌قه‌ر بوون. سه‌ربازه‌كان جاده‌ی كه‌مه‌ربه‌ندیان كه‌ له‌ فه‌یزاواوه‌ به‌ره‌وجاده‌ی مه‌ریوان ئه‌ڕوا كونترۆڵ كرد.

هێزه‌كانی ڕژیم له‌ مه‌سیری جاده‌ی دیوانده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ده‌روازه‌ی باكووری شاره‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی فه‌یزاواوه‌ ده‌ستیان كرده‌ هێرشێكی به‌ر فراوان . سه‌ره‌ڕای به‌رگریكی قاره‌مانانه‌ له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی قاره‌مانی كوردستانه‌وه‌ هێزه‌كانی ڕژیم تووانیان بێنه‌ به‌ره‌وه‌و ساختمانه‌ به‌رزه‌كه‌ی سیلووی شاره‌كه‌ دابڕ كه‌ن و به‌شێوه‌یكی به‌رچاو چه‌نبه‌ری گه‌مارۆی شاره‌كه‌ ته‌نگتر كه‌نه‌وه‌. ئه‌مگه‌ڕه‌كگه‌له‌ كه‌ به‌ نیسبه‌ت له‌ ئه‌مانا بوون و خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌یانوت پێ ناوپاره‌ ته‌نانه‌ت خه‌سته‌خانه‌ی ناوه‌ندی شاره‌كه‌ و ساختمانی شیرخورشیدیچ كه‌وتنه‌ به‌ر چه‌كه‌قورسه‌كانی سه‌ربازه‌كانه‌وه‌ و كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێ ئه‌ندازه‌ زیاد كرده‌وه‌..

شه‌مه‌ بیستی گۆڵان بیستویه‌كمین ڕۆژی شه‌ڕ
ڕۆژی بیستی گوڵان كاك شووان فره‌یك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی كۆ كرده‌وه‌ كه‌ هێڕش كه‌نه‌ سه‌ر ته‌پۆڵه‌ی شه‌وبۆا. ده‌یه‌ویست به‌شێكی گه‌وره‌ له‌ باكووری ‌ شاره‌كه‌وه‌ له‌ ژێر ئاگری سه‌ربازه‌كانا ده‌ر بێنێ. كاك شوان بو ئیستقرار كردنی پێشمه‌رگه‌كان له‌ ته‌پۆڵه‌كان و پنتگه‌لی كڵێڵی له‌ ده‌وروبه‌ری شه‌وبۆه‌وه‌ تووانی گۆرزێكی گرانیان لێ بوه‌شنێت چه‌ند ماشنێكی زرێپۆش ئاگربدات فره‌یكیان لێ بكوژێت.
كه‌یهان بیستی گوڵان:
وتاردانی به‌نیسه‌در له‌ مێتینگی ئیسفه‌هان: دیسان هێندێ درۆی دا به‌ خۆردی مه‌ردما تا كوو باشتر كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی بێتاوانی كورد به‌ به‌رگری له‌ سنووره‌كانی وڵات دابنێت و مه‌ردمی ئێران باشتر له‌ پشتی ده‌وڵه‌تا بمێنن.

یه‌كشه‌مه‌ بیستویه‌كمی گوڵان بیستودووهه‌مین ڕۆژی شه‌ڕ
بیستو یه‌كمی گوڵان هێزه‌كانی ڕژیم چه‌نبه‌ری گه‌مارۆی سنه‌یان ته‌نگتر كردبووه‌وه‌ وسه‌روازه‌كان له‌ پنتگه‌لی ستراتێژیكی شاره‌كه‌وه‌ جێگایان گرتبوو. و ده‌یانتووانی ته‌قه‌ به‌ هه‌موو شوێنێكی شاره‌كه‌ بكه‌ن…..
له‌م ڕۆژه‌ دوو پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كۆمه‌ڵه‌ به‌ نێوی ئه‌مین ساعێد په‌نا ناسراو به‌ ئه‌مینه‌ سور وشه‌مسه‌دین كه‌رباسچی و هه‌ر وه‌های كه‌ پێشمه‌رگه‌یكی قاره‌مانی بنكه‌ به‌ نێوی هۆگر خوبه‌خت كران.

چووارشه‌مه‌ ٢٤ی گوڵان،ڕۆژی یه‌ك پاش شه‌ڕه‌كه‌
كاكه حه‌مه‌ ده‌ڵێ: ده‌مه‌و ئێواره‌ی ئه‌م ڕۆژه‌ یه‌كێك له‌ هه‌واڵه‌كانم خه‌وه‌ری هاورد بۆم كه‌ كۆمه‌ڵه‌ بڕیاری داوه‌ كه‌ له‌ شار بڕۆیته‌ ده‌ره‌وه‌.ده‌س به‌ جێ له‌ ماڵ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ و چووم بۆ لای هاوڕێانم. كاك شوان و كاك عه‌لی گوڵچینی مه‌سئولییه‌تی له‌ شار بردنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی فره‌تر له‌ هه‌زار كه‌س كه‌ بریتی بوون له‌ ژن و پیاو به‌ ئه‌ستۆ گرتبوو.
كاك شووان چه‌ند تاقمه‌ی دابین كر‌دبوو كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كگه‌لی جۆراوجۆری سنه‌ ته‌قه‌ كه‌ن له‌ پاسداره‌كان تاكوو ستوونی ژن و پیاوان بتوانن به‌ بێ مه‌ترسه‌ له‌ شار بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌.

كاك شوان دایبڕیبوو كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ كوچكه‌ڕه‌شه‌وه‌ به‌ره‌و ئاوایی باوه‌رێز و كۆڵه‌ هه‌رد و مه‌زره‌ كه‌ونه‌ ڕێگاوه‌. له‌ ناو تاریكایی شه‌وه‌ تووانی كه‌ ئه‌م ستوونه‌ چێند كیلومیتری كه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ و چالاكانی ڕامیاری پێك هاتبوو بباته‌ جێگایكی بێ مه‌ترسه‌وه‌.
حیزبی دیموكرات و چریكه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ هه‌ڵیان بژاردبوو كه‌ له‌ باكوور-ڕۆژهه‌ڵاتی سنه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌سناوا پاشه‌كشی بكه‌ن.
ئه‌م حه‌شیمه‌ته‌ كه‌ فره‌تر له‌ هه‌زار كه‌س بوون تووانیان خویان بگه‌یننه‌ داوێنه‌ی كێوه‌كانی به‌رزا.

خه‌ڵكی باشه‌ره‌فی باوه‌رێز و كۆڵه‌ هه‌رد و ئاواییه‌كانیتری ده‌وروبه‌ری سنه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی پیویست نان و ئاویان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ هاوردبوو.
پاش نیوه‌ ڕۆ كاك شووان بۆ ئه‌وه‌یكه‌ حه‌شیمه‌ته‌كه‌ ئاسانترو به‌ بێ مه‌ترسه‌تر به‌ پاشه‌كشی خۆیان درێژه‌ بده‌ن له‌ كۆبوونه‌وه‌یكا له‌ گه‌ڵ كاك ئه‌یوب نه‌به‌وی پێشنیار به‌ حه‌شیمه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌سته‌ به‌ ده‌سته‌ ببنه‌وه‌. . پاشان كاك شوان داوای له‌ حه‌شیمه‌ته‌كه‌ كرد كه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یان ئه‌وێ به‌ شێوه‌یكی فه‌رمی ببنه‌ پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ كه‌ ببن. پاشان پێشمه‌رگه‌كان و ئه‌وانیتری به‌ دوو ده‌سته‌ دابه‌ش كرد.ده‌سته‌ی یه‌كم به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی گۆڵچینی ناسراو به‌ سه‌لاح ڕه‌ش به‌ره‌و چه‌م شار كه‌وتنه‌ ڕێگاوه‌ پاشان له‌وێه‌وه‌ به‌ره‌و ژاوه‌رۆ به‌ ڕێگاكه‌ی خۆیان درێژه‌یان دا. ده‌سته‌ی دووهه‌م به‌ سه‌رۆكایه‌تی كاك شوان به‌ره‌و ساراڵ كه‌وتنه‌ ڕێگاوه‌.
كاك حه‌مه‌ ئه‌ڵێ كه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌سته‌ی شوانا چووبوو بۆ ساراڵ.

دووشه‌مه‌ بیستودووی گوڵان بیستوسێهه‌مین ڕۆژی شه‌ڕ
سه‌ربازه‌كانی ڕژیم كه‌ له‌ پنتگه‌لی ستراتێژیكی شاره‌كه‌وه‌ جێگیر بووبوون و ده‌یانتوانی هه‌موو جێگه‌یك له‌ شاره‌كه‌ بپێكن. بۆ نمونه‌ خه‌سته‌خانه‌ و شیرخورشید له‌ ژێر ئاگریانا بوو. هه‌ر ساتێك هژماری كوشته‌وبرینداره‌كان زیاد ده‌كرا.
ئه‌و ڕۆژه‌ كچێكی شازده‌ ساڵه‌ی سنه‌یی به‌ نێوی شه‌راره‌ی تارانی كه‌ له‌ گروپی یارمه‌تی ده‌رمانی بنكه‌ی دوخانیات كاری ده‌كرد ڕویشتبووه‌ شیرخورشید بۆ سه‌ردان له‌ ده‌زگیرانه‌كه‌ی خۆی كه‌ به‌سته‌ری بوو. له‌ ناو حه‌وشی شیرخورشیدا قومپاره‌یك لێ ده‌دا و ده‌س به‌ جێ پایكی له‌ ده‌س ده‌دات. چه‌ند خوله‌یك به‌ شوێن ئه‌وه‌ دیسان قومپاره‌یك ده‌خواته‌ نا حه‌وشی شیرخورشید. شه‌راره‌ كه‌ پایكی له‌ ده‌ست دابوو و له‌ ناو خوێنی خویا ده‌تلیاوه‌ ئه‌و قومپاره‌كه‌ دیسان لێ ده‌دادت و ئه‌وپاكه‌یچی ده‌بڕێته‌وه‌. به‌م چه‌شنه‌ ئه‌و كچه‌ هه‌ر دوو پای خوی له‌ ده‌ست ده‌داد.
پاسداره‌كان هێرشی خویان به‌ تایبه‌تی به‌ سه‌ر شاره‌كه‌ چڕ كردبووه‌وه‌ تا كوو هه‌ر چێ زووتر پێشمه‌رگه‌كان شاره‌كه‌ به‌ جێ بهێڵن.
به‌نیسه‌در یه‌كێك له‌ بكوژه‌كانی ڕژیمی به‌ نێوی موسته‌فا چه‌مران ناسراو به‌ ئه‌بوو شه‌ریف هه‌ناردبووه‌ سنه‌ تاكوو هه‌ر چێ زووتر پاسداره‌كان شاره‌كه‌ دابڕ كه‌ن ئه‌وجۆره‌ی كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ئیتڵاعاتی بیستودووی گوڵان نووسرابوو ….. به‌نی سه‌در ئه‌بوو شه‌ریفی بۆ یارمه‌تی گه‌لی كوردی هه‌ناردووه‌ته‌ سنه‌…تاكوو به‌ جووانترین شێوه‌ پاسداره‌كان شاره‌كه‌ بگرنه‌ ده‌سته‌وه‌…..!!!!

ڕۆژی ٢٢ی گوڵان پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكرات سپاگه‌ی ڕه‌به‌ت دابڕ ده‌كات و سه‌ربازه‌كانی به‌ دیل ده‌گرێ.

سێشه‌مه‌ بیستوو سێ گوڵان بیستو چووارمین ڕۆژی شه‌ڕ
به‌ پێ رۆژنامه‌ی كه‌یهان بیستوو و سێ گوڵان حیزبی دیموكرات دیسان داوا له‌ ده‌وڵه‌ت ده‌كا كه‌ ده‌س له‌ كوشتاری كورده‌كان هه‌ڵگرێ و مافی گه‌لی كورد دابین بكات…
بۆ ڕۆشن كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌ ده‌قی به‌شێك له‌ نووسراوه‌كانی كاك حوسه‌ین موراد به‌یگی له‌ كتێبی مێژووی زیندوو لێره‌دا دێنم:لێژنه‌ی ئیجرایی كۆمه‌ڵه‌ كه‌ له‌ بووكانا بوون به‌ من خه‌به‌ریان دا كه‌ هه‌واڵه‌كانی سنه‌مان له‌ هه‌ر چووارلاوه‌ گه‌مارۆ دراون ده‌یان ویست له‌ گه‌ڵ گروپێكا بڕوینه‌ یارمه‌تیان. ئێمه‌ له‌ بارودۆخی ئه‌وان ئاگادار نه‌بووین. گروپه‌كه‌مان قومپاره‌هاوێژی بوو به‌ڵام نه‌مانده‌زانی ئایاكوو ده‌توانین خومان بگه‌ینینه‌ سنه‌ یان نه‌، چوونكوو هێلیكۆپتره‌كانی ڕژیم هه‌موی جاده‌كانی ناوچه‌كه‌یان له‌ ژێر ده‌ستیانا بوو ده‌یانتووانی له‌ هه‌ر ماشینێ ته‌قه‌ بكه‌ن. لێژنه‌ی ئیجرایی ده‌یانوت پێمان كه‌ ڕزگاركردنی هه‌واڵه‌انمان له‌ سنه‌ گرینگتر له‌ ڕزگار كردنی سپاگه‌ی بانه‌یه‌. بۆیه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ گرووپه‌كه‌مه‌ و یه‌كینه‌ی قومپاره‌ هاوێژ و كاك جه‌لیل كه‌وتینه‌ ڕێگا به‌ره‌و سنه‌. به‌ یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌كانمان له‌ كێڵانه‌ و مه‌ڵه‌كشان به‌ره‌و ئاوایی هه‌سه‌ناوا كه‌وتینه‌ ڕێگا. پێشمه‌رگه‌كان ده‌یانوت كه‌ یه‌ك دوو ڕۆژه‌ كه‌ له‌ بارودۆخی سنه‌ باخه‌به‌ر نین و ئێستا ده‌وڵه‌ت هه‌سه‌ناوایچی گرتووه‌ته‌ به‌ر تۆپه‌وه‌. هه‌ر ئه‌وڕۆژه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌وێنه‌ بووین چه‌ند تۆپێك خواردییه‌ مزگه‌وته‌كه‌ی هه‌سه‌ناواوه‌. پێم وایه‌ كه‌ ڕۆژی ٢٥ی گۆڵان بوو كه‌ من و جه‌لیل و دوو كه‌سێكیتری هه‌سه‌ناوایی به‌ره‌و ئاویه‌ر كه‌وتینه‌ ڕێگاوه‌ تاكوو له‌ بارودوخی ‌ سنه‌ ئاگاداربین. بۆ ڕوێشتن دوو كه‌س به‌ دوو كه‌سی ده‌ڕویشتین تاكوو پاسداره‌كان نه‌مانبینن. كاتێ كه‌ گه‌یشتینه‌ بان ئاویه‌ر دیمان كه‌ فره‌یك له‌ پاسداره‌كان جێگیر بوون . ئێمه‌ خۆمان له‌ ژێر هه‌ژگه‌كانا شاردبووه‌وه‌ وبه‌ دووربینه‌كانمان شاره‌كه‌مان توواشا ئه‌كرد. ئه‌ماندی كه‌ پێشمه‌رگه‌كان چلۆن له‌ گه‌ڵ پاسداره‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ههێندێ گه‌ڕه‌ك بوون كه‌ هه‌ر دووكه‌ڵیان لێ به‌رز ئه‌بووه‌وه‌. جار جارێ ته‌قه‌ی تیری تفه‌نگ یان قومپاره‌مان ده‌بیست. دیار بوو كه‌ هێشتا پاسداره‌كان نه‌یانتووانیبوو كه‌ بڕۆنه‌ ناوه‌ندی شاره‌كه‌.هێلیكۆپتره‌كان به‌ سه‌ر شاره‌كه‌ هه‌ر ده‌گه‌ڕیان. جار جارێكیچ فڕۆكه‌گه‌لی بار به‌ری ده‌گه‌یشتنه‌ بان فڕۆكه‌خانه‌وه‌. ده‌ور تاده‌وری شاره‌كه‌ جگه‌ به‌شێ له‌ كوچكه‌ ڕه‌ش له‌ گه‌مارۆی پاسداره‌كانا بوو. به‌ جه‌لیلم وت كه‌ ئه‌گه‌ر شوان ،،حه‌مه‌ مایی،، و فه‌رمانده‌گه‌لی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ كۆچكه‌ ڕه‌شه‌وه‌ له‌ شار چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌وه‌ درۆه‌ كه‌ گه‌مارۆ دراون. به‌ جه‌لیلم وت ئێستا كه‌ ئێمه‌ هاتووینه‌ته‌ ئێره‌ با گۆرزێك له‌ پاسداره‌كان بوه‌شنین پاشان به‌ره‌و بانه‌ ده‌كه‌وینه‌ ڕێگاوه‌. به‌ وردی فڕۆكه‌ خانه‌ی سنه‌مان نیشان گرت. پاشان له‌ كێوه‌كه‌ هاتینه‌ خوواره‌وه‌ و به‌ره‌و هه‌سناوا كه‌وتینه‌ ڕێگاوه‌.له‌ پاڵ هه‌سناوا ته‌پۆڵه‌یك بوو كه‌ جێگایكی باش بوو بۆ دامه‌رزاندنی قومپاره‌كه‌مان. دوو ڕۆژی پشت سه‌ر یه‌ك له‌ ئێواره‌كانیا فڕۆكه‌ خانه‌مان گرته‌ پای قومپاره‌باران ده‌زانم كه‌ زیانێكی زۆرمان له‌ پاسداره‌كان دابوو. هێرشی ئێمه‌ گرینگێكی تایبه‌تی بوو چوونكوو ڕۆژی به‌ دووای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان له‌ شارا بوو .پاشان ڕویشتینه‌ ئاوایی كه‌رجۆ له‌وێڕا ئاگاداریان پێمان دا كه‌ شوان حه‌مه‌ مایی و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ سنه‌ چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌. په‌یامم نارد كه‌ كاك شوان بێته‌ لامان ئه‌ویچ هاته‌ كه‌رجۆ بۆ لامان . پاش یه‌ك دوو ڕۆژ ڕویشتینه‌وه‌ به‌ره‌و بانه‌.
له‌ شاری بانه!
ئه‌ركانی موشته‌رێكی پێشمه‌رگه‌كان كه‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، دیموكرات و چریكه‌كانی فیدایی و شێخ جه‌لال حوسه‌ینی ئه‌گرته‌وه‌ دابڕیان دابوو سپاگه‌ی بانه‌ دابڕ كه‌ن.

كاتژمێر ١٢ی شه‌وی ٢٣ گوڵان پێشمه‌رگه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر سپاگه‌ی بانه‌ و دابڕی ده‌كه‌ن. فره‌یك له‌ سه‌ربازه‌كان گیانیان له‌ ده‌س ده‌ده‌ن و هێندێكیان بریندار و هێندێكێچیان دیل ده‌بن. له‌م ئۆپراسیونه‌ پێشمه‌رگه‌یكی كۆمه‌ڵه‌ به‌ نێوی عارف روسته‌مپوور خۆبه‌خت ده‌كرێ و پێشمه‌رگه‌یكی قاره‌مانی دیموكرات به‌ نێوی كه‌ریم سووتاوبریندار ده‌بێ.
پێشمه‌رگه‌كان چه‌كه‌كانی سپاگه‌كه‌ ده‌به‌ن و له‌ ترسی بومبارانی ده‌وڵه‌تی ئێران ‌ سپاگه‌كه‌ به‌ جێ ده‌هێڵن و دوور ده‌كونه‌وه‌.
به‌ڵام له‌ شاری سنه‌!
ده‌نگۆ و گوته‌گوتی ڕۆیشتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان له‌ شار كه‌وتبووه‌ ناو ده‌می خه‌ڵكه‌كه‌.

بابەتی هاوپۆل

تفەنگەکانیش بێزار و دڵشکاون ! / رەشاد – مستەفا سوڵتانی

لەم عەکسەدا ، چما چەکەکان لە خوێن ڕشتن ماندوو و بێزارن و پەنایان بۆ دار …