پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

تورکیە: ئەرتەشی تورک ئاواییەکانی وەرتێ بۆردمان دەکات

فرۆکەکانی ئەرتەشی تورکیە، بارەگاکانی پ کەکە لە ناوچەی وەرتێ بە چری بۆردمان دەکەن و زەرەر و زیانێکی زۆریش بە ناوچەکە گەیشتوە.

بە پێی هەواڵەکان کاتژمێر 12ی نیوەرۆی رۆژی هەینی رێکەوتی 12/5/2016 ئاوایەکانی ” بۆکریسکان، ئێنزە و لێوەژەی سەربە شارەدێی وەرتێ لەسنووری شاری رواندزی لەلایەن فرۆکەشەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیەوە بە چڕی بۆردمان کرا.

تا ئێستا ژمارەی کوژراو یان برینداری ئەو بۆردمانە نەزانراوە، بەڵام بەرپرسانی نیزامی تورک وتوویانە کە 140 گەریلا لەو بۆردمانانەدا کوژراون.

جێگەی ئاماژەیە کە تا ئێستا پە کەکە بە فەرمی هیچ راگەیاندنێکی سەبارەت بە بریندار و کوژراو و هەروەها زەرەر و زیانی ئەو بۆردمانانە بڵاو نەکردوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …