چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

ئەندامێکی كومیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد

نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە چەکۆ ڕەحیمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کومیتەی ئەمنییەتی ئەو حیزبە لە ماڵی خۆی کۆچی دوایی کرد.

ماڵپەڕی کوردستان میدیا زمانحاڵی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەو ئەندامەی رێبەریی بڵاو کردۆتەوە و ڕاگەیەندراوە کە چەکۆ ڕەحیمی”بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە حاڵەتێکی لە ناکاودا، تووشی ئازاری دڵ بووە و تا گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری کۆیە بەداخەوە گیانی لە دەست داوە.”

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە؛ ” بۆ زانیاری و دڵنیایی زیاتر تەرمەکە بۆ پشکنین ڕەوانەی پزیشکی یاسایی لە هەولێر کراوە و لە هەر جۆرە زانیارییەکی زیاتر ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکەنەوە.”

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …