هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

30 هەزار كەس بەهۆی مادەهۆشبەرەكانەوە لەئێران گیانیان لەدەستداوە

لەماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە 30 هەزار كەس بە هۆی بەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكان لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.

یەكێك لە بەرپرسانی ناوەندی بەناو بەرەوڕوبوونەوە لەگەڵ مادە هۆشبەرەكان ئاشكرایدەكات قاچاخچیانی مادە هۆشبەرەكان لە ترانزیتی جۆرەكانی ئەو مادەیە لەرێگەی ئێران 3 ملیار دۆلار قازانج دەكەن.

بەوتەی ناوبراو ئەمساڵ تا ئێستا دەست بەسەر 70 تۆن مادەی هۆشبەر گیراوە‌و ساڵی رابردوو 618 تۆن جۆرەكانی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە كە 2 تۆنی شیشە بووە.

پێشتر بەڕێوەبەری هەمان ناوەند رایگەیاندبوو كە زیاتر لە 3 ملیۆن‌و 700 هەزار كەس لە ئێران توشبووی مادە هۆشبەرەكانن، بەڵام ئامارە نافەرمییەكان نیشانی دەدات ژمارەیەكی زۆر زیاتر لە خەڵك توشی ئەو مادەیەن.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …