هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

زاگرۆسپۆست ناوو ژمارەی كوژراوەكانی شەڕی ئەمرۆی سەردەشت بڵاودەكاتەوە

لەشەڕو پێكدادانێكدا كە بەیانی ئەمرۆ لە ناوچەی سەردەشت روویدا ژمارەیەك جاش‌و پاسدار كوژران‌و بەدەیان كەسی دیكەش بریندار بوون.

بە پێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە، بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە لە گوندەكانی هەمران، مێونێ‌و سارتكێ لە ناوچەی سەردەشت‌و زمزیران شەڕ‌و پێكدادانێك لەنێوان هێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی‌و هێزێكی كوردی رویدا كە بەهۆیەوە ژمارەیەك جاش‌و پاسدار كوژران.

بە پێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست لەو شەڕەدا ژمارەیەك جاش لەوانە: محەمەد ئەبوبەكری ناسراو بە محەمەد مەلا وسوی باوێ، رەحمان مەلا شێخی برای حەمەی سمێڵ، ناسر خەڵكی مێونێ، ئەحمەد خەڵكی مێونێ، هەژار خەڵكی كانییە زەردی سەردەشت، عەبدوڵا خەڵكی كانییە زەردی سەردەشت، هەروەها كەسێكیش خەڵكی شینوێ.

بە پێی زانیارییەكانی زاگرۆسپۆست، لەو شەڕەدا هەروەها 10 پاسدار كوژراون‌و زیاتر لە 18 پاسداری دیكە برینداربوون.
تا ئێستاش ئاشكرا نیە كام یەك لە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەو شەڕەیان كردوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …