چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سنە: کرێکارێک بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لە دەستدا

کرێکارێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم ساعید پەنا لە کاتی کارکردن لە کومپانیان “پیشتنیدە”ی شاری سنە گیانی لە دەستدا.

رۆژی سێشەممە رێکەوتی 3/5/2016 لە شاری سنە کرێکاری کورد بە ناوی “ئیبراهیم ساعید پەنا” کە لە کومپانیانی “پیش تنیدە” کاری دەکرد، بە هۆی بەربوونەوەی دەرگای گەڵابە ” ماشینی 10 تونی” گیانی لە دەستدا.

 

ناوبراو ماوەی ساڵێک لەو کومپانیا کاری کردوە و خاوەن ژن و دوو منداڵە، بەڵام لەلایەن ئەو کومپانیاوە بیمە نەکراوە و بە پێی یاسای کاری رژیمی ئیسلامی ئێران چونکا ناوبراو بیمە نەکراوە، بیمەی کار ئەو کرێکارە ناگرێتەوە.

 

جێگەی ئاماژەیە کە ئەو کۆمپانیایە بەرهەمهێنەری جۆرەکانی قالبی سەبەیە کە لەسەر جادەی سنە –  کامیاران هەڵکەوتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …