یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2024

شەڕ لە خورماتوو دەستی پێکردەوە

شەڕ لە خورماتوو بەردەوامە و گوللە هاوەنێك کەوتە ناو قایمقامیەتی خورماتوو و بەو هۆیەوە هاووڵاتیەك بریندار بووە.

شەڕ لەخورماتوو بەردەوامە و لە دوو ئاراستەوە حەشدی شەعبی هێرشی کوردەتە سەر شاری خورماتوو و بە هۆیەوە پێشمەرگەیەک شەهید و پێشمەرگەیەکی دیکەش بە توندی بریندار بووە.

تا ئێستە شەڕێکی قورس لە نزیک سایلوی ئەو شارە بەردەوامە، حەشدی شه‌عبی ده‌یه‌وێ ئه‌و باره‌گایانه‌ كۆنترۆڵ بكاته‌وه‌ كه‌ دوێنى له‌لایه‌ن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵ كراون، هه‌ر بۆیه‌ ده‌یه‌وێ سایلۆى خورماتوو كۆنترۆڵ بكاتەوە، چونكه‌ جێگایه‌كى به‌رز و ستراتیژىیە و حه‌شدى شه‌عبی ده‌یەوێ قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى له‌وێ جێگیر بكات.

 

شایانی باسە هاووڵاتیانی شاری خورماتوو داوای هاوکاری و یارمەتییان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزە کوردییەکان کردوە کە پالپشتییان بکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …