دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

کورد بۆ لە شیعە و سوننە جیاوازە ؟ / هۆشیار عەبدوڵا

کورد لە عێراقدا لەوەیا جیاوازە لە سوننە و شیعە کە قەزیەی هەیە ، قەزیەی نەتەوەیی ، ئەو خاڵە جیاوازە وایکردوە لە بابەتی گەورە و بچوک پەرلەمانتاری و نوینەری کورد لەگەڵ ئەوانی تری شیعە و سوننە کە عیراق بە دەولەتی ئێستا و ئایندەی خۆیان دەزانن جیاواز بێت .

لە دواجاردا عیراق دەوڵەتێکە کە عەرەب جا سوننە بێت یا شیعە لە خۆیدا کۆدەکاتەوە بەڵام بۆ ئێمە نەمانشاردۆتەوە کە ئامانجی باڵای ئێمە درستکردنی دەوڵەتێکی جیاوازە لەو عێراقەی ئەوان ، هەربۆیە نوێنەرایەتی ئێمە نەتەوەییە تا ئەو کاتەی چارەنوسمان لەو عێراقەدا یەکلا دەبێتەوە .

کاڵفامی و تێنەگەیشتنە لە ئەرک و بەرپرسیارێتیە نەتەوەییەکان کاتێک قەزیەی میلەتێک ببەستیتەوە بە شەخسێکەوە ، قەزیەی کورد لە بارزانی گەورەترە تا بێیت بڵێیت لە رقی تۆ گورز لەو قەزیەیە دەدەم ، قەزیەی کورد لە گۆڕان و پارتی و یەکێتی و ئیسلامیەکان و هەرچی حزب هەیە گەورەترە بۆیە لە ئاستیدا دەبێت کورد و خەباتەکەی و خوێن و قوربانیدانەکەی و هەڵەبجە و ئەنفالەکەی و مهاباد و قامشلۆکەی و ئامەد و شەنگارەکەیت لەیاد بێت نەک دەموچاوی ئەم سەرکردە و خیانەت و پیسی فڵان حیزب .

ئەم ناوچەیە و عەقڵەیەتی ناحەزانی کورد و قەزیەکەی هێشتا وەک رۆژگارە تاریکەکان دەرحەق بە کورد و مافەکانی تاریکە بۆیە دەبێت فکر و تەسەوری ئێمە بۆ بینین و هەستکردن بە دژایەتیان رۆشن بێت و دەرکی پێ بکەین .

داخی من تەنها ئەوەیە لە کوردستانی باشور هێندە دەسەڵاتێکی ناشرین و نادیموکرات و خۆ سەپێن هەیە وایکردوە زۆرێک هاوکێشەکان تێکەڵاو بکەن، بەڵام دوبارەی دەکەمەوە قەزیەی کورد و داکۆکی لە وجودو مافەکانی زۆر زۆر لە هەرچی سەرکردە و لە هەرچی حزب و ڕێکخراو و بنەماڵە هەیە گەورەترە .

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …