پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

رۆژهەڵاتی کوردستان: زیندانییەک دەمی خۆیی دووریەوە

ئەفشین سوهرابزادە زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی میناب بە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە، گیانی لە مەترسیدایە و بە هۆی گوێ نەدانی بەرپرسانی زیندان لە دووشەممەی رابردوەوە مانی لە خواردن گرتوە و دەمی خۆیی دووریوەتەوە.

بە پێی هەواڵەکان ئەفشین سوهرابزادە لە بارودۆخێکی خراپدایە و سەرەڕای داخوازی بۆ چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی زیندان، لەلایەن بەرپرسانی زیندان و ئیلاعاتەوە رێگری لە چارەسەری دەکرێت.

 

جێگەی ئاماژەیە ناوبراو خەڵکی شاری کراماشانە ولە ساڵی 2009 لە نزیک بەنداوی “گاوشان” لە نزیک جادەی سنە، کامیاران لە ناو پاسێکدا لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامییەوە دەستگیر و دواتر لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە تۆمەتی بەرەنگاربوونەوەی خوا و هەروەها ئەندامبوون لە کۆمەڵە سزای 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و هەروەها دووخراوەتەوە بۆ زیندانی میناب.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …