پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

یەكێتی ئوروپا ئابلۆقەكانی سەر ئێرانی درێژكردەوە

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گروپی 7 سەبارەت بەبارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران رەخنە لە دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی دەگرن‌و ئابلۆقەكان درێژ دەكەنەوە.
پاش كۆتایی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵاتی پیشەسازیی جیهان لە هیرۆشیمای ژاپۆن، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا نیگەرانی خۆیان لە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران نیشاندا.
لەكۆبوونەوەی گروپی 7 لەهیرۆشیما، وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمان، ئەمریكا، ئیتالیا، بریتانیا، ژاپۆن، فەرانسە‌و كانادا‌و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئوروپا بەشداربوون.
لەبەشێك لەبەیاننامەكەدا سەبارەت بە ئێران، رەزامەندی خۆیان لە رێكەوتنی ئەتۆم ئێران‌و گروپی 1+5 نیشانداوە، بەڵام نیگەرانی خۆیان لە بڕیاری كۆماری ئیسلامی بۆ درێژەدان بە تاقیكردنەوەی موشەكی بالستیك نیشانداوە كە بە پێچەوانەی رێكەوتننامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشە.
لەبەیاننامەكەدا داوا لە ئێران كراوە بۆ پێكهێنانی ئاشتی لە ناوچەكە لەوانە لە سوریە، یەمەن‌و عێراق‌و رێگری لەپەرەسەندنی تیرۆریزم‌و توندڕەویی، هاوكاری بكات.
سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران، بەیاننامەكەی گروپی 7 داوا لە ئێران دەكات پابەندی پەیمانە نێودەڵەتییەكان بێت‌و رێز لە ئازادی رادەربڕین بۆ میدیاكان، ئازادی مەزهەب‌و بیروڕا‌و باقی بەشەكانی دیكەی مافی مرۆڤ بگرێت‌و لەسێدارەدانەكان رابگرێت.
هاوكات 28 وڵاتی ئەندامی یەكێتی ئوروپاش بڕیاریان داوە ئابلۆقەكانی سەر كۆماری ئیسلامی سەبارەت بە مافەكانی مرۆڤ بۆ یەك ساڵی دیكە درێژ بكەنەوە.
ئەم ئابلۆقانە لەساڵی 2011ەوە بەسەر ئێراندا سەپاوە‌و بەپێی ئەوە زیاتر لە 70 بەرپرسی رژیمی ئێران دەگرێتەوە كە یەكێتی ئوروپا بە بەرپرسی سەركوتی ئێرانیان دەزانن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …