پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

تورکیە: بەردەوامە لە بۆردمانکردنی باکووری کوردستان

سپای تورکیە بەردەوامە لە بۆردمانکردنی شار و ناوچەکانی کورستانی باکوور و لە شارۆچکەی نسیبینیش رووبەرووبوونەوەی چەکداری لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی تورک و “یەپەسە”دا هاتوەتە ئاراوە.

 

لە ٢٩ھەمین رۆژی گەمارۆدانی شارۆچکەی “گۆر” سپای تورکیە گەڕەکەکانی “گۆنگۆرو جموھوریەت”یان بەتوندی بۆردومان کرد، لە ڕووبەڕووبونەوەکانی نێوان “یەپەسە”و ھێزە ئەمنیەکانی تورکیەش ٣ پۆلیس برینداربون، ھاوکات ھێزە ئەمنییەکانیش لە گەڕەکەکانی “ئۆرمان، مەزارلک، ئاسکی کەشلاو یەشیلدرە” پەلاماری شوێنی نیشتەجێبونی ھاوڵاتیانیان داوە و لە چەند شوێنێک ئۆتۆمبیلی “سەربازی” یان جێگیر کردوە.

 

جێگەی ئاماژەیە کە لە شارۆچکەی “نسێبین”ی سەر بەپارێزگای مێردین، سپای تورکیە بۆردومانی گەڕەکەکانی “فورات، عەبدولقادر پاشا، یەنی شەھیر، دیجلە، قشڵە و زەین عابین” یان کردوە و بەرخودان لەو شارۆچکەیە بەردەوامە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …