ماڵەوە / کوردستان / ورمێ: جووتیارێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران کوژرا

ورمێ: جووتیارێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران کوژرا

بێهزاد کەمالی تەمەن 72 ساڵە خەڵکی شاری سەلماس لە کاتی گەرانەوە بۆ ماڵەوە، لە نێو مەزراکەی خۆیی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانە درایە بە دەسترێژ و گیانی لە دەستدا.

بە پێی هەواڵەکان “بێهزاد کەماڵی” لە کاتی گەرانەوە بۆ ناڵەوە لەلایەن بەسیجیەکانی سەر بە سپای پاسداران دراوەتە بەر دەسترێژی گوللە و دەستبجێ گیانی لە دەست داوە.

 

جێگەی ئاماژەیە کە ماوەێکە هێزەکانی سپا و بەسیجییەکان لەو ناوچە چەندین بازگە و شوینی پشکنینیان کردوەتەوە و خەڵکی ناوچەکە بە هۆی ئەم هێزانەوە تووسی گرفت و کێشەی جدیی بوونەتەوە و ساڵانە دەیان کەس لە خەڵکی کورد لە سنووری ورمێ بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامییەوە دەکوژرێت.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. لەشارەکانی بانە و پیرانشار مانگرتنی گشتیی راگەیەنرا

لەپاش بڵاوبوونەوەی بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لەشاری بانە بە بۆنەی داخستنی بازاڕچە سنورییەكان لەلایەن بەرپرسانی عێراق‌و …