چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئێران: ساڵانە 25000 کەس توشی نەخۆشی سالەک دەبن

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ساڵانە 25 هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی نەخۆشی سالک دەبن و دوو شاری ئیلام ناوەندی ئەم نەخۆشییەن.

ئەم نەخۆشییە لە زۆربەی شارەکانی ئێران وەکوو “ئیسفەهان، یەزد، ئەهواز، کوردستان و کرماشان و 18 پارێزگای دیکەدا بڵاو بوەتەوە و هەروەها دوو شاری ئیسلام بە ناوەندی سەرەکی ئەم نەخۆشییە دەزانرێت.

 

ساڵی ڕابردوو تەنیا لە شاری دیهلوڕان زیاتر لە 650 کەس تووشی نەخۆشیی سالەک بوون.

 

جێگەی ئاماژەیە کە ئەم مێشوولەیە زیاتر لەو شوێنانەبوونیان هەیە کە ئاو و ئاوەڕۆی لێ بێت و پاش چەندین ساڵ هێشتا حکوومەت دەرمان و دەرزیی پێشگیریی ئەم نەخۆشییە پێستییەی نەدوزیوەتەوە و لە وڵاتانی دیکەشەوە دەرمانی ئەم نەخۆشییە وارد ناکات و بەپێی ئەزموون و زانیارییەکان ئەو مێشوولەیە تەنیا بەو کەسانەوە نادات کە خوێنیان لە جۆری o+ بێت .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …