کرماشان: سێ منداڵی خێزانێک تەنها سێ رۆژی دیکە دەژین

سێ منداڵی خێزانێکی خەڵکی شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر چارەسەری خێرایان بۆ نەکرێت تەنها سێ رۆژی دیکە لە ژیاندا دەبن و گیانیان لە دەست دەدەن.

بە پێی هەواڵەناوخۆییەکانی پارێزگای کرماشان، کچێک و دوو کوڕی خێزانێکی کرماشانی، بە ناوەکانی “شەونم ریسانی27  ساڵ، پارسا ریسانی 24 ساڵ و کەسرا ریسانی18  ساڵ کێشەی ژنتیکیان هەیە و هۆکارەکەشی ئەوەیە باوکییان لەشەری نێوان ئێران و عێراقدا بەر چەکی کیمیایی کەوتووتووە.

 

دەرمانی ئەو نەخۆشییە لە وڵاتی ئێران نییە و  ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەگەر لە سێ رۆژی داهاتوودا چارەسەرەکە وەرنەگرن، گیان لەدەست دەدەن، ئەو دوو بڕاو خوشکە تەنها تا کۆتایی ئەم ‌هەفتەیە دەرمانیان بۆ چارەسەری هەیە و ئەگەر بەدەستیان نەگات، هەناسەدانیان بۆ ئەستەم دەبێت و گیانیان لەدەست دەدەن.

 

جێگەی ئاماژەیە ئەگەرچی “عەبدوڵرەزا رەحمانی فەزلی” وەزیری ناوخۆی ئێران لە پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، داوای لە پارێزگاری کرماشان کردووە، کە بەپەلە بەهانای ئەو دوو برا و خوشکە بچێت، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ کەس و لایەنێک یارمەتی ئەو خێزانەیان نەداوە، کە سێ منداڵیان تەنیا سێ رۆژی دیکە دەژین.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …