سێ شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / بانە: کۆڵبەرێکی کورد چارەنووسی نادیارە

بانە: کۆڵبەرێکی کورد چارەنووسی نادیارە

دوای تێپەربوونی چوار مانگ لە دەستگیریی کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە، چارەنووسی نادیارە.

بە پێی هەواڵەکان لاوێکی کورد  بە ناوی “پشتیوان نەهرۆیی” خەڵکی ئاوایی “ئارمردە”ی سەر بە شاری بانە، لە بەرواری 25ی سەرماوەز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیر دەکرێت و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

 

جێگەی ئاماژەیە کە دەوترێت نابوبراو بە تۆمەتی هاوکاری وپەیوەندیی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراوە و تا ئێستا بنەماڵە و نزیکانی هەموو هەوڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ وڵامێکیان لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە پێ نەدراوەتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

ڕەخنەی ڕێکخراوی مامۆستایانی ئێران، لە حەسەن رۆحانی

 ڕێکخراوی مامۆستایانی ئێران لە نامەیەکی سەر ئاوەڵادا وێڕای رەخنەگرتن لە جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی حەسەن ڕوحانی …