ساڵی ڕابردوودا 977 كەس لە ئێران لەسێدارە دراون

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە دوایین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند ژمارەی لەسێدارەدراوەكان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2014، لەسەدا 50 زیادی كردووە، بەشێوەیەك كە لە ساڵی 1989وە تائێستا، ئەو ژمارەیە لە سێدارەدان تۆمار نەكراوە.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی كە بارەگاكەی لە لەندەنە، ژمارەی لەسێدارەدراوەكانی ساڵی ڕابردووی ئاشكرا كرد كە هەزار و شەشسەد و سی و چوار كەسە. بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئێران یەكێك لەو وڵاتانەیە كە ساڵی ڕابردوو زۆرترین حاڵەتی لەسێدارەدانی تێدا تۆمار كراوە. وەك لە ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە، لەسەدا هەشتا و نۆی بڕیاری لەسێدارەدانەكان لە هەرسێ وڵاتی ئێران، پاكستان و سعودیە دراوە. ئاماژەش بەوە كراوە كە ئێران لە ساڵی ڕابردوودا 977 كەسی بە تاوانی جیاجیا لەسێدارە داوە، ئەمە لەكاتێكدایە كە ژمارەی لەسێدارەدانەكان لە ساڵی 2014 لە ئێران، حەوتسەد و چل و سێ كەس بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …