سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

رۆژهەڵاتی کوردستان: کۆڵبەرێک دەکوژرێت و بە دەیان ملیۆن باری کاسبکاران دەبردرێت

شەوی رابردوو، رێکەوتی 4/4/2016 کۆڵبەرێک لە سنووری مەریوان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران کوژرا.

بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە، “ئیسماییل” تەمەن 19 ساڵە خەڵکی ئاوایی “ئەسکۆڵ ئێوارەی رۆژی رابردوو دەکەوێتە ناو بۆسەی یەکێک لە پایەگاکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە سنووری شاری مەریوان و دەدرێتە بەر دەسترێژ و بە توندی بریندار دەکرێت.

 

بە پێی وتەی شایەتحاڵێک ناوبراو تا دوو کاتژمێر زیندوو بوە، بەڵام هێزەکانی رژیمی ئیسلامی رێگەیان نەداوە کە بیگەێننە نەخۆشخانە و دواتر کە گیانی لە دەست دەدات، هێزەکانی رژێم بێ رێزی بە تەرمەکەی دەکەن و بە سەر عەردا رایدەکێسن و هەموو جل و بەرگەکانی دەدرێت و هەموو لەشی دەروشێت.

 

هەروەها لە سنووری شاری بانە، لە ئاوایی بلەکێو لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە هێرش دەکرێتە سەر کۆمەڵێک کاسبکار قەبارەی بارەکە کە بریتی بوە لە کەلوپەلی تاناکۆرا، بە زیاتر لە ١.٥ میلیارد تمەن خەمڵێندراوە بردراوە و  5 سەر حیوانیان دەکوژن.

 

جێگەی ئاماژەیە کە کۆشتنی کۆڵبەرانی کورد بوە بە شتێکی سیستماتێک و رۆژانە خەڵکی ناوچەکە دەدرێنە بەر دەسرێژی گوڵلەی هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران و لە سەرەتای ساڵی زایینییەوە لانیکەم 25 کۆڵبەری کورد کوژراون و بە سەدان سەر حەیوانی کۆڵبەرانیش لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە کوژراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …